یەڵڵا – بیلال سەعید

هەموو جوڵەکانى دراو لەدەستى تاکەوە بۆ بازرگان و وڵاتان لە جیهانى ئەمرۆدا لەرێگەى بانکەکانەوە ئەنجام دەدرێت و بەسەرچاوەیەکى سەرەکى پەرەپێدانى بازرگانى و ئابوورى و دارایى نوێى دادەنرێن، بەڵام تا ئێستا گلەیى و گازندە لەبانکەکان هەیە کە نەتوانراوە کۆنترۆڵ و رێگرى لەهاککردنى بگیرێت، هەروەها نرخى خزمەتگوزارییەکان دابەزێنرێت…

ساڵی 2008 کە بەسەرەتاى دەرکەوتنى قەیرانی دارایی جیهان دادەنرێت، زۆرترین ڕەخنە ڕووبەرووى بانکەکان کرایەوە کە نەیانتوانیوە رێگربن لە دروستبوونى قەیرانى دارایى، بۆیە پسپۆرانى ئابوورى و دارایى لەجیهان بەدواى رێگە چارەسەرى نوێى بۆ پرۆسەى ئابوورى جیهان دەگەڕان،  لەو ساڵەدا کەسێکی نەناسراو بەناوی “ساتۆشی ناکامۆتۆ”کە ئێستا ناسنامەی نادیارە، دراوێکی دیجیتاڵی بەناوی بیتکۆین دامەزراند.

بۆیە ساڵ 2018 بە سەرەتاى شۆرشێکى نوێى دراوى ئەلیکترۆنى لە جیهان دادەنریت، لەبەرئەوەى لە ئێستادا زیاتر لە هەزارو 200 دراوى ئەلیکترۆنى جیاواز لەسەر ئاستى جیهان هەیە، ئامانج لە دامەزراندنی ئەم دراوە ئەلیکترۆنیانە ئەوەیە کە دەسەڵاتی دارایی و بازرگانی لە دەست بانکەکان و رێکخراوە داراییەکان دەربهێنرێت..

لەرێگەى دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە بۆ یەکەمجار دەتوانرێت کەسەکان بەبێ ئەوەى هیچ بانک و حکومەت و ناوەندێکی دارایی ئاگاداربکەنەوە دووبەدوو مامەڵە بکەن و پارەو سامان بۆ یەکتر بگوازنەوە، ئەم متمانەیەش لەڕێی ناوەندە داراییەکان یان بانکەکانەوە دروستنابێ، بەڵکو لەڕێی داهێنانی دراوی دیجیتاڵی و هەندێ کۆدی زیرەکی کۆمپیوتەرییەوە دەبێت کە بە بلۆک چەین ناسراوە کە تۆڕێکی نوێی ئینتەرنێتییە کە لەڕێی ملیۆنەها کۆمپیۆتەر و سێرڤەری زەبەلاحەوە رێگە بە گواستنەوە و پاشەکەوتکردن و بەڕێوەبردنی سامان دەدات، جا ئەو سامانە پارە بێت یان پارچە مۆسیقایەک یان بەرهەمێکی هونەری، ئەوەش بەبێ هیچ نێوەندگیرییەک.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *