ئەکتەری سینەمایی بەناوبانگ (جۆرج کلۆنی) و خێزانە لوبنانییە پارێزەرەکەی (ئەمەل کلۆنی)  پەنابەرێکی یەزیدییان لە ماڵەکەی خۆیان لە ویلایەتی کەنتاکی لە ئەمەریکا داڵدە داوە.
ئەو پەنابەرە ئێستا لە زانکۆی (شێگاگۆ) دەخوێنێت، دوای ئەوەی داعش رێگری کردبوو لە بەردەوام لە خوێندنەکەی. کلۆنی دەڵێت: “ئەو هات بۆ ئەمەریکا و بە هەموو قۆناغەکان تێپەڕی و ئینجا پێمان گوت: “گوێ بگرە، ئێمە لە پشتین، دەتەوێت بخوێنیت؟ دەتەوێت بەردەوام بیت لە ژیان؟ ئێمە دەتوانین ئەمەت بۆ بکەین.”
کلۆنی تاکو ئێستاش ئامادە نەبووە ناوی ئەو پەنابەرە ئاشکرا بکات کە لەهەمان ماڵ لەگەڵیدا دەژی.
خێزانی کلۆنی بەناوبانگن بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان. مانگی تەمووز بڕیاریان دا بە هاوکاری (گوگڵ) و (ئێچ پی) و (یونیسێف) قوتابخانە بۆ زیاتر لە ٣ هەزار ئاوارە لە لوبنان بکەنەوە.
هەرچی (ئەمەل کلۆنی)یە، ئەو پارێزەر و نوێنەری (نادیە موراد) کچە چالاکوانی یەزیدیە کە رزگاربووی دەستی داعشە. ئەو هەوڵیداوە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دیکە کە هەنگاوی جددی تر لە دژی داعش بهاوێن.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *