بەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر ولە نەخۆشخانەی رزگاری، بەشی نەشتەرگەری تۆڕی چاو کرایەوە ویەکەم نەخۆشیش چارەسەرى وەرگرت .
د.سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر بە دەزگاکانی راگەیاندنی وت “ئەو بەشە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێتەوە کە بە یارمەتی رێکخراوی( IOM) ی نێودەوڵەتی توانرا ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ ئەو بەشە دابین بکرێت و ئێستا بەشەکە بەڕووی نەخۆشدا کراوەتەوە”
د. سامان روونیشى کردەوە پێشتر چەند ئامێرێک لەو بەشەدا هەبون، بەڵام بەهۆی ئەوەى ئەو ئامێرانە زۆر هیلاک بوون وکەمى وکورتیان هەبوو، بەتایبەت لە بەشێکى دیسکى ئامێرەکان بۆیە ئەو بەشە نەکرابۆوە .
باسی لەوەشکرد، ئەو پێداویستیانەی لە بەشەکەدا بۆیان دابینکراوە، نزیکەی 60 هەزار دۆلاری تێچووە و ئامێری پێویست خراوەتەبەردەستی پزیشکانی پسپۆڕ بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەی تۆڕی چاو.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *