محمد عمر موسه‌یی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 30\11\2017 ی زایینی، كە دەكاتە ڕۆژی يە كى ڕە بیعولئەوەلی ساڵی 1438 كۆچی ، یادی له‌ دایك بوونی په‌یامبه‌ری ئیسلام له‌ شاری هه‌ولیَِر به‌ڕێوه‌ چوو.

یاده‌كه‌ به‌شێوەیەكی جیاواز به ڕ‌یوه‌ چوو، وبه‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان ئه‌م یاده‌ به‌رز ڕاگیرا.

هەموو مزگه‌وته‌كان ده‌رگاكانیان واڵا‌ كردبو، ‌ده‌نگی ده‌ف وسرووته‌ ئاینییەكان وپیرۆزبایی له‌یه‌كتر دەبیسترا.

دوكانه‌كان زۆربه‌یان شیرینی وپاقلاوه‌ وچوكلێت وشه‌ربه‌تیان له‌پێش دەرگاكانیان دانابو،  وبەهه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دا كه‌ تێپه‌ر ده‌بون به‌ پێشیان.

 

ئۆتۆمبێله‌كان ڕازێنرابوون‌ به‌ درووشمه‌ ئاینییه‌كان، كه‌ باسی خۆشه‌ویستی ویه‌كڕیزی وته‌بایی نێو كۆمه‌ڵگایان ده‌كرد.

 

كۆمه‌لێك گه‌نج به‌خۆبه‌خشانه‌ ،سندوقێكیان له‌پێش خۆیان دانابوو له‌ناو بازاڕ بۆ كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ بۆ قوتابیه‌ كه‌م ده‌رامەته‌كان وئه‌م ڕوژه‌یان قۆسته‌وه‌ بۆ ئه‌م كاره‌.

 

بازاڕی هه‌ولێر وباخی شار جمه‌ی ده‌هات له‌خه‌ڵك، گه‌نجه‌كان له‌ سه‌ر شه‌قام ده‌فیان لێدەدا بەم بۆنە پیرۆزەوە و سرووتی ئاینییان دەوتەوە.

 

ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێ ‌بكەین ئەوەیە كە شاری هەولێر یەکەم شوێنە كە ئەم یادەی داناوە بۆیە ئەمڕۆ بازاڕ ڕازێنرابوه‌وە  به‌ جوانترین شێوه‌ودیمه‌نێكی جوانی ده‌به‌خشی بە شارەكە.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *