داستان محمد

ژنان مێژوویەکی دوور و درێژیان لە هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان هەیە، تەنانەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بە تەواوی مافەکانی ئافرەتان لە زۆربەی جیهاندا دابین نەکراوە ،  ئەوەی سەرسوڕهێنەرە کە لە سەردەمی شارستانیە کۆنەکاندا ئافرەتان خاوەن کۆمەڵێک ماف و ئازادی بوون کە لە ئێستادا باوەڕپێکردن پێیان تا ڕادەیەک ئاستەمە.

ئێمە لە یەڵلاەوە چەند ڕاستییەک دەربارەی مافی ئافرەتان لە شارستانییە کۆنەکاندا دەخەینە ڕوو کە دڵنیاین لە وەی نە مێژوو ونەهیچ مامۆستایەک بۆی باس نەکردوون.

– لە میسری کۆندا ژنان مافی وەرگرتنی فەرمانڕەوایەتیان هەبوو.

لە کاتی خۆیدا میسر زۆر دیموکراسی تر بوو بەراورد بە شانشینەکانی دیکەی ئەو کاتەی جیهان، بۆ سەلماندنی ئەوەش بە بێ جیاوازی لە نێوانیان کچ و کوڕی فەرمانڕەوا، مافی هەبوو کە دوای باوانی ببێتە فەرمانڕەوا، هەروەها مافی ژنان و پیاوان بە نزیکی یەکسان بوو کە لەو سەردەمەدا شتێکی باو نەبوو لە شوێنەکانی دیکەی جیهان،  ڕاستییەکی دیکەش ئەوە بوو هێڵی خێزانی فیرعەونەکان  لە بەرەی دایکەوە دەهاتە خوارەوە، ئەمەش بە هۆی ئەو باوەڕەی کە دەکرێت ڕەگ و ڕیشەی فەرمانڕەوا لە دایکییەوە بسەلمێندرێت، هەڵبەتە لەبەر ئەوەی ئەو سەردەمە پشکنینی DNA  نەبوو بۆ ناسینەوەی باوکی ڕاستەقینە .

– ئافرەتانی یۆنانی مافی جیابونەوەیان لە هاوسەرەکانیان هەبوو.

هەرچەندە لە یۆنانی کۆندا ئافرەت وەکو هاونیشتیمانی هەژمار نەدەکرا و ماف و ئازادییەکانی تا ڕادەیەکی زۆر زەوت کرابوو، بەڵام لە بابەتی تەڵاق وجیابوونەوە دا تا ڕادەیەک یەکسانی هەبوو، ئافرەتی یۆنانی دەیتوانی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە، بۆ ئەمەش تەنها پێویستی بە کەسێکی نێر دەبوو کە لە دادگادا نوێنەريی داواکەی بکات، بەڵام ئەگەر پیاوێک بیویستایە لە ژنەکەی جیا ببێتەوە تەنها لەسەری پێویست بوو کە ژنەکەی لە ماڵەکەی بکاتە دەرەوە !

– ژنانی میسر دەیانتوانی پلەی باڵای ئایینی وەربگرن.

 

 

هەرگیز باو نەبووە کە ژنان بە ڕاستی بەشداری ژیانی ئایینی بکەن، بەڵام لە میسری کۆندا بارودۆخ بە شێوەیەکی دیکە بوو، ئافرەتان دەیانتوانی ببن بە (هاوسەری خودا)، خودای میسرییەکانیش جیاواز بوون، بەڵام بەرزترین پلە بریتی بوو لە (هاوسەری خودا ئاموون ) ئەم پلەیە ناونیشانێکی شەرەفی بوو دەدرا بەو ئافرەتەی کە یاریدەدەریی کاهینی مەزنی دەکرد لە ڕێوەڕەسمەکاندا، وئاگاداری پەیکەری خوداکان دەبوو ( گرنگ نەبوو ئافرەتەکە لە چ چینێکەوە هاتبوو، بەڵام دەبوایە لە دواترا سەر بە چینی باڵاکان بێت.

ژنانی میسر وەک ژنی ماڵەوە چاویان لێ نەدەکرا، چونکە ئەوان تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببوون و ئەم ڕاستیەش لەو نیگارانە دەردەکەوێت کە لەو شارستانیەتە بەجێماوە کە تیایدا ئافرەتان وەکو موزیکژەنی لێهاتوو و سەماکەر ومیوانی ئاهەنگەکان پیشان دەدات.

– ژنانی ڕۆمانی خوێندەوار بوون.

خوێندەواريی کچان و ئافرەتانی ڕۆمانی هێشتاش باسێکی مشتومڕ لەسەرە ، بەڵام ئەوە دەزاندرێت کەوا زۆربەی کچانی ڕۆمانی فێری نووسین و خوێندنەوەی بنەڕەتی دەکران،  بەڵام هەندێک لە خێزانەکان دەیانویست کە کچەکانیان زانیاری وخوێندەوارییەکی لەوە زیاتریان هەبێت، هەربۆیە مامۆستای تایبەتیان بۆ فێرکردنی کچەکانیان بە کرێ دەگرت،  هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە ئەو خێزانانە دەیانویست کچەکانیان کاتێک شوو دەکەن کاریگەرییەکی زیاتریان لەسەرهاوسەرەکانیان هەبێت وهاوژینێکی باش بن.

– لە چین پیاو دەیتوانی ئافرەتەکەی دەربکات لەبەر زۆربڵێی !

لە چینی کۆندا ئافرەت هیچ مافێکی نەبوو ، تەنانت وەکو شتومەکی هاوسەرەکەی چاوی لێدەکرا،  ولە ئاهەنگی هاوسەریدا ئافرەت بۆ یەکەم جار هاوسەرەکەی دەبینی،  ئەو هۆکارانەی کە مافی دەدا بە پیاوان لە ژنەکانیان جیا ببنەوە زۆر بوون وەک ( پێ نەبەخشینی کوڕ ، خیانەت، بە جوانی گوێڕایەڵی نەکردنی خەسوو خەزوور ، دزیکردن ، هەبوونی نەخۆشییەکی پیس یاخوود هەوکردن ، غیرەکردن و زۆربڵێی (زۆر وتن) .

– ژنانی هیندی ئازاد بوون لە دەستنیشان کردنی هاوسەری ژیانیان.

لە هیندستانی کۆندا ژنان و پیاوان یەکسان بوون ، ژن نەک هەر مافی دەستنیشان کردنی هاوسەری هەبوو،  بەڵکو دەیتوانی هەر کاتێک ئارەزووی لێبێت هاوسەرگیری بکات ، هەروەها ئافرەتانی هیند مافی خوێندنیان هەبوو.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *