پۆڵا ڕەئوف

زۆر زەحمەتە بتوانیت  ڕەگەزەی منداڵێکی شیرەخۆر دیاری بکەیت، بەڵام پزیشکانی ئەڵمانیا بۆچونێکی جیاوازیان هەیە، ئەوان ئەم وێنەیان کردووە بە تێست تاوەکو کەسایەتیت تاقی بکەنەوە، تۆ باش سەیری وێنەکە بکە و ئەو منداڵە دیاری بکە کە هەست دەکەیت کچە:

١. منداڵی ژمارە یەک:

ئەگەر پێت وایە ئەم منداڵە کچە ئەوا تۆ کەسێکی عەفەوی و زوو دەچیتە دڵەوە و زۆر ئاسان بیروڕاکانت دەردەبڕیت، لەگەڵ هەموو کەسێ زۆر ڕاشکاویت و ناتوانیت کە هەستی تووڕەیی و خەمباریت کۆنترۆڵ بکەیت، دڵت زۆر گەورەیە و هاوڕێیەکی بەوەفایت بەڵام ئەگەر کەسێ درۆت لەگەل بکات یان ئەزیەیتت بدات تەواو ڕوێکی تری نیشان دەدەیت.

٢. منداڵی ژمارە دوو:

تۆ کەسێکی هێـمنیت و هەستێکی ژنانەی زۆر جوانت هەیە، ستایلێکی سادەت هەیە و پێت وایە نهێنی و کەشخەیی لەسادەیی دایە.

حەزت بە موجامەلەکردنی کەس نییە و ئەگەر کەسێ بیەوێ تووڕەت بکات تەنها بەیەک بزە وەڵامی دەدەیتەوە و جێی دەهێلیت، دەتەوێت هەموو ئەوانەی دەروبەرت دڵیان خۆش بێ بۆیەش وەکو دایکێکی میهرەبان لەگەڵ هەموویان هەڵسوکەوت دەکەیت.

٣.  منداڵی ژمارە سێ:

تۆ خانمێکی تەقلیدیت و ناتەوێ لە یاسا وڕێسای کۆمەڵگا بچیتە دەرەوە، ئەگەر لەناوەوەش پێت خۆش نەبێ و لەگەڵ تۆدا نەگونجێ،  ناتەوێ کەس ڕەخنەت لێبگرێت بۆیەش زۆر ئاگات لەهەڵسوکەوتت هەیە، دەتەوێت ژیانێکی جێگیرت هەبێ،  کە هێمنی و سەرکەوتنی تێدا فەراهەم ببێ و پێت باشترە لە ژیانێکی پڕ سەرکێشی و هەراو زەنا.

٤. منداڵی ژمارە چوار:

تۆ کەسێکی زۆر دەگمەن وزیرەکیت، دەتوانێت بە شێوەیەکی ناتەقلیدی شتەکان ببینیت و بیرکردنەوەشت لە هیچ کەسێ ناچێ، ئەمەش تووشی گرفتت دەکات لەگەڵ خەڵک و هەست دەکەیت کە هیچ کەسێ لەتۆ تێناگات، کەچی خۆت زۆر بە ئاسانی خەڵک دەخوێنیتەوە و هەر لەیەک بینیندا کەسایەتیان ئاشکرا دەکەیت.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *