هانا عبدالقادر

ناترسیت ئەگەر ٤٨٨ مەتر بەسەر پردێکدا لە نێوان دوو لوتکە چیادا بپەڕێیتەوە کە ژێرەوەت هەمووی لێ دیار بێت؟

 

ئێستا لە پارێزگای (هیبەی) لە چین دەتوانیت بەسر درێژترین پردی شوشەیی لە بەرزی ٢٦٦ مەتر بەسەر دۆڵکەوە بپەڕێیتەوە.

 

ئەم پردە دەتوانێت تا ٢ هەزار لەخۆ بگرێت،  بەڵام بەڕێوەبەرانی پرۆژەکە رێگا دەدەن تەنها ٥٠٠ تا ٦٠٠ کەس لە یەک کاتدا بەسەریدا بڕۆن،  پردەکە ٤ مەتر پانە و لە ١٠٧٧ پارچە شوشە پێکهاتووە کە هەریەکیان ٤ سانتیمەتر ئەستوورە، پردەکە لە لایەن ١٢ کێبڵی گەورەی کێشی ١٢٠ تەنییەوە ڕاگیراوە و دەتوانێت تا ٦ پلەی ریختەر بەرگەی زەمینلەرزە بگرێت.

دەبێت گەشتیاران بەرگێکی تایبەت بۆ پێڵاوەکانیان لەپێ بکەن بە مەبەستی پاراستنی شوشەکان.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *