هانا عبد القادر

لەوەتەی کامیرا هەیە، وێنەکان چیرۆکەکانمان بۆ دەگوازنەوە کە لە کات و شوێنی ئێمەدا نەبوون، لێرەدا کۆمەڵێک وێنە دەخەینەڕوو کە هەموویان چیرۆکێکیان لەگەڵدایە.

یەکەم سێلفی، ١٨٣٩

ئەگەرچی سێڵفی لەگەڵ زیادکردنی کامیرا بۆ سەر مۆبایل پەرەی سەند، بەڵام خودی ئەم کارە هێندەی تەمەنی کامیرا کۆنە، وئەم وێنەیە هی ساڵی ١٨٣٩یە  کە سێڵفییەکی وێنەگری بەناوبانگی ئەمریکی رۆبەرت کۆرنێلیوسەوە .

دەرهێنانی پەیکەری ئازادی نیو یۆرک، ١٨٨٥

پەیکەری ئازادی لە نیو یۆرک، وەک دیارییەک لە لایەن فەرەنسییەکانەوە لە ساڵی ١٨٨٤ پێشکەش بە ئەمەریکییەکان کرا،  ئەم پەیکەرە لە دیزاینی (فرێدریک ئۆگۆست بارتهۆلدی) و دروستکردنی (گوستاڤی ئیڤل)ە و لە ساڵی ١٨٨٥ ڕەوانەی ئەمەریکا کرا،  پەیکەرەکە لە ٣٥٠ پارچە پێکهات کە بە ٢١٤ سندوق گواسترایەوە بۆ ئەمەریکا، لەسەر پەیکەرەکە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا  (٤ـی تەمووزی ١٧٧٦) نووسراوە ،وزنجیری شکاو بە پێیەکانییەوە،  دواتر ئەم پەیکەرە بووە هێمای ئازادی و ئەمەریکییەکان.

یەکەم فڕینی فرۆکە، ١٩٠٨

فرۆکەی (Wright Flyer) یەکەمین فرۆکە بوو کە توانی بفڕێت،  ئەگەرچی یەکەم فڕینی تەنها ١٢ چرکە بوو، بەڵام دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بوو لە گواستنەوە، کە دواتر هەمان فرۆکە توانی لەیەک ڕۆژدا چوار جار بفرێندرێت.

تاقیکردنەوەی قەڵغانی سنگی گولەنەبڕ، ١٩٢٣

لە ساڵی ١٩٢٣، کۆمپانیایەک لە نیو یۆرک هەستا بە دروستکردنی قەڵغانی سنگی گولەنەبڕ، یەکەم تاقیکردنەوەیان لەبەر چاوی کارمەندانی پۆلیس ئەنجامدا بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی پیشانی خەلك بدەن.

ئافرەتێک لەكاتی سزادانی بەهۆی لەبەرکردنی جلی مەلەوانی لە ئیتالیا، ١٩٥٧

تا ناوەڕاستی سەدەی رابردوو، جلوبەرگی مەلەوانی لە شوێنە گشتییەکان و کەناری دەریا لە فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پورتوگال، ئوستراڵیا و زۆر ویلایەتی ئەمەریکا قەدەغەبوو،  ڤاتیکان بە گوناح لە قەڵەمی دابوو، لە پەنجاکان، زۆر لە ئەستێرەکانی هۆلیوود، لەبەر ئەو کاردانەوە میدیاییەی کە دەینایەوە، هەڵدەستان بە لەبەرکردنی ستیانی مەلەوانی بۆ وێنەگرتن،  بەمەش ڕەواجی لەبەرکردنی جلی مەلەوانی زیادی کرد، لە کۆتایی سەدەی ٢٠ جلوبەرگی مەلەوانی دوو پارچە، بووە  باوترین جلی سەر دەریا لە هەموو جیهاندا.

ژنان خۆپیشاندان دژی سەرپۆشی زۆرەملێ لە ئێران دەکەن، ١٩٧٩

لە ٨ـی ئاداری ١٩٧٩، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی نێودەوڵەتی ژنان، زیاتر لە ١٠٠ هەزار ژن لە شەقامەکانی تاران کۆبوونەوە، بۆ ئیدانەکردنی بڕیارێکی حکوومەتە ئیسلامییە نوێیەکە کە سەرپۆشی کردە ناچاری، بە جۆرێک هیچ ئافرەتێک بۆی نەبێت بەبێ سەرپۆش لە ماڵ دوور بکەوێتەوە.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *