پۆڵا ڕەئوف

هێلکە سەرتا هەبووە یان مریشک؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر قورسە و تا ئێستاش وەڵامەکەی نازانرێ، بەڵام هەندێ داهێنانی مرۆڤ هەیە ئەگەر بەشێویەکی ئەقڵانی بییری لێبکەیتەوە دەبێ ڕیزبەندییەکەی زۆر ڕوون بێ، بۆ نمونە ” پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ پیاوان درووستکراوە یان بۆ ژنان؟ ئەمانە هەندێکن لەو وەڵامانەی کە تەواو پێچەوانەی پێشبینیەکانت دەبن:

١- چەرخ سەرەتا درووست کراوە یان شقارتە؟

دڵنیام کە وەڵامەکەت شقارتەیە، چونکە  پێکهاتەی شقارتە زۆر سادەتر دیارە، منیش هەر وای بۆچووبوم بەڵام چەرخ لەسەرەتادا درووستکراوە و لەساڵی ١٨٢٣ کیمیاگەرێکی ئەڵمانی بەناوی( یۆهان ۆلفگانگ) گازی هایدرۆجین و کانزای پلاتینیۆمی بەکارهێنا و یەکەم چەرخی دروست کرد، کەچی خەڵک زۆر بیرۆکەکەی ئەویان خۆشنەویست چونکە قەبارەکەی گەورەبوو ، ساڵی ١٨٢٦  (جۆهان ۆلک) شقارتەی داهێنا واتە سێ ساڵ دوای داهێنانی چەرخ!

٢- تانک سەرەتا دروستکراوە یان ژێردەریایی؟

یەکەم ژێردەریایی لە ساڵی ١٦٢٠ دروستکراوە بەڵام یەکەم تانک لە ١٥ ی دێسەمبەری  ١٩١٦ لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دروستکراوە واتە لە جەنگی جیهانی یەکەم!

٣- پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ ژنان درووستکراوە یان پیاوان؟

ناچێتە ئەقڵی هیچ کەسێ کە پێڵاوی بەرز بۆ پیاوان درووست کرابێ و دواتر بوبێتە هی ژنان، بەڵام ئەمەیە ڕاستییەکە، چونکە لە سەدەی نۆیەمدا فارسەکان لە ئێرانی کۆندا ئەم جۆرە پێڵاوەیان بۆ ئەسپ سوارەکانیان درووست کرد بۆ ئەوەی ئاسان بتوانن پێیان لەکاتی سوابوونی ئەسپەکانیان قایم بکەن، وادیارە زۆر درەنگتر ئەوروپییەکان لاسایییان کردوونەتەوە، تەنانەت بەرزی پاژنەی پێڵاو نیشانەی خانەدانی بووە لە ئەوروپا.  ئەوەی سەیرە کە لە سەدەی ١٧ کاتێ ژنان داوای یەکسان بوونیان کردووە ئەم جۆرە پێڵاوانەیان لەپێکردووە وەکو ئاماژەیەک کە ئەوانیش هیچیان لە پیاوان کەمترنییە!

٤- بۆینباخ یان قات؟

هەموو پیاوێ سەرەتا قات لەبەردەکات و لە کۆتاییەکەی یان بۆینباخ دەبەستێ یانیش هەر نایبەستێ، ئەمەش واتە بیرۆکەی قات سەرەتا بووە وانیە؟ نا… نەخێر!

مێژووی بۆینباخ بۆ سەرەتای سەدەی ١٧ دەگەڕێتەوە و کاتی خۆی سەربازە کڕواتییەکان لەملیان کردووە  و خۆشەویست و دەزگیرانەکانیان وەکو ئاماژەیەکی خۆشەویستی لەملی پیاوەکانیان دەکرد کاتێ دەچوونە جەنگ ،بەڵام سەرەتا تەنها دەسماڵێکی بچووک بووە و بەهەمان شێوەی بۆینباخ بەستراوە.

هەرچی قاتە بەم شێوەیەی ئێستا هەیە لە ساڵی ١٨٩٠کەوتۆتە بازاڕەوە، چونکە سەرەتا پیاوان قوماش و ڕەنگی چاکەت و پانتۆڵ یان شەڕواڵیان وەکو یەکتر نەبووە ئەمە سەرباری ئەوەی پانتۆڵ سەرەتا بەرین بووە و زیاتر لە شەڕواڵ نزیک بووە.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *