هانا عبدالقادر

یاریزانەکانی تۆپی پێ، كەباشترینن و خاوەن داهاتێکی زۆرن،  ژیانێکی شاهانە بەسەر دەبەن و زۆرجار لە هاوینان  هەندێكیان بۆ گەشت بەلەم و یەخت بە کرێ دەگرن، هەندێکیش لەو یاریزانانە خاوەنی یەختی تایبەتی خۆیانن و زۆربەی کاتەکانی پشوویان لەناویدا بەسەر دەبەن، ئەمانە هەندێک لەوانەن:

واین رونی

ناوی یەخت: Pershing 90

بەهاکەی: 4.2 ملیۆن دۆلار

ئەم یەختە پێنج ژووری خەو، پێنج حەمام و ژوورێکی میدیایی هەیە و دەتوانێت میوانداری ٨ کەسی تێدا بکات، لە ٢٠١٣ دروستکراوەو نزیکەی ٢٨ مەتر درێژە و جێت سکی لەگەڵدایە.

 

دەیڤید بێکهام

ناوی یەخت: Horizon E88

بەهاکەی: 5.3 ملیۆن دۆلار

ئەم یەختە لەناو جیهانی کەشتییەکان پێی دەووترێت (خانمە پێشکەوتووەکە)، کە لەگەڵ خێزانی بێکهامیش دەگونجێت، دەتوانێت هەشت کەس لەخۆ بگرێت و خێراییەكەی دەگاتە ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها شوێنی وەرزشکردن، لەگەڵ چوار ژووری گەورەی نووستن و دوو ژووری بۆ ستافی کەشتییەکە تێدایە،  درێژییەکەی نزیکەی ٢٩ مەترە.

 

سێرگیۆ رامۆس

ناو : Fairline Squadron 78

بەهاکەی: 6.7 ملیۆن دۆلار

ئەم کەشتییە لەوانی دیکە بچووکترە و تەنها 24 مەتر درێژە.، چوار ژوور، دوو ژووری خەوی گەورە و دوو ژووری دوو سیسەمی تێدایە و بە خێرایی ٥٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات، جگە لەوەی جێت سکی لەگەڵدایە.

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

ناو: :Palmer Johnson Ascari

بەهاکەی: 10.5 ملیۆن دۆلار

ئەم وەرزشوانە ٣٣ ساڵییە زۆر حەزی لە شتی گران و ڕاقییە، ژووری خەوەکەی لە جۆری VIPیە و درێژی یەختەکە ٢٨ مەترە ،هەتا ٩ کەس لە خۆ دەگرێت،  زیاتر وەکو یەختی ئاهەنگێڕان ناسراوە.

 

لیۆنێل مێسی

ناو: Maiora Seven C

بەهاکەی: ١٤ ملیۆن دۆلار

ئەم یاریزانە زۆر حەزی لە دورگەی (ئیبیزا) لە رۆژهەڵاتی ئیسپانیایە، هەربۆیە زۆرجاریەختەکەی بۆئەوێ دەبات،  ئەم یەختەش ٢٨ مەتر درێژە بەڵام خێراییەکەی ٤٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، خاوەن چوار ژووری گەورەی خەوتنە و دەتوانێت تا ١٠ میوان لە خۆ بگرێت،  ئەمە جگە لە ژوورێکی VIP هەروەها بەلەمێکی کایەک، جێت سکی و بەلەمێکی بچووکی لەگەڵدایە.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *