ئا: شکار رەزا

لە دواین کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی عراقیدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ئەو یەکێتیە چەندین بڕیاڕی گرنگیان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عیراقی دەرکرد .

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گرنگترین بڕیار بریتی بوو لە دانانی سەقف بۆ گرێبەستی یاریزانان کە نابێت لە 150 ملیۆن دیناری عیراقی زیاتر بێت ، ئەم بڕیارە بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی باشتری خولەکە و کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان گرێبەستی یاریزانەکان بوو .

ئەم بڕیارەی یەکێتی تۆپی پێی عیراقی بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی یانەکان ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەی هەموو یانەکانی بە شداری خولەکە پەیڕەوی ئەم بڕیارە نوێیە بکەن لە کاتی گواستنەوەی یاریزانان .

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *