زیندان شوێنێکە بۆ سزادان لە سەر هەڵەیک، هەرچەندە هیچ پاساوێک نیە بۆ دەست درێژى کردنە سەر خەڵک یاخود دزى وکوشتن وهەر تاوانێکى تر ،  بەڵام  هەندى جار دوور لەویستى خۆى ولە ژێر کاریگەرى بارودۆخى ژیان مرۆڤ دەکەویتە زیندانەوە، هەڵبەت لەوێش سزاى خۆى وباجى هەڵەکانى دەدات، بەڵام ئایە دواتر شایەنى ئەوەیە کە دەرچوو سزایەکى هەتا هەتایی وقورسترى ڕوبەڕوو بێت لە لایەن کۆمەڵگەوە یاخود دەبێت یارمەتى بدرى بۆ ئەوەى ژیانێکى تەندروستر بژى  وناچار نەبێت جارێکى تر ولە ژێر دۆخى دژوارتر هەڵە بکاتەوە؟

ئەم نوسراوە خاتوو ئاڤان فارس لە یەکێک لە زیندانەکان لە شارى هەولێر دەستى کەوتوە وبەدەستى زیندانییەکە نوسراوە، وگوزراشت لە ترس لە ڕوانینى کۆمەلگە دەکات دواى بە جێهشتنى زیندان.

“انشالله دەچمە دەرەوە ،خوداى گەورە دەرگەم لێدەکاتەوە وتەنها لە قسەى خەڵک دەترسم

دەترسم خەڵک بەچاوەشکە سەیرم بکەن ،لەوەش دەترسم لە منداڵەکانم دووربم”

 

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *