نینار سەروەر

زۆرجار لەناو کلاس و پۆلدا هەست دەکەی لەشت خاو دەبێتەوە و چاوت قورس دەبێ، دەتەوێت کە بنویت و باشیش دەزانیت کە نوستن لە حاڵەتی لەم چەشنە ئابڕووچونێکە بۆخۆی، باشە ئەی چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتە نەبین؟

کاتێ کە مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زۆر لەیەک شوێن دادەنیشی هەست بە خاوبوونەوە دەکات بەتایبەتی ئەگەر هیچ شتێکی سەرنج ڕاکیش ڕوونەدا، بۆ نمونە ئەگەر مامۆستاکەت لەسەر یەک تۆن وانەکە بڵێتەوە، لەم حاڵەتە شەپۆڵەکانی مێشک دادەبەزێ و دەگاتە شەپۆڵی دەلتا و ئەمەش دەبێتە هۆی خابوونەوە و نووستن.

جا بۆ ئەوەی نەهێڵیت مێشکت بگاتە دەلتا ئەمانە بکە:

١- قەلەم و دەفتەر: ئەگەر دانیشیت و تەنها سەربۆ مامۆستاکەت بلەقێنیتەوە ئەوا بێگومان خەوت دێ، بۆیە پێویستت بە چالاکییەکە تا لەم خەواڵووییە دووربکەویتەوە، بۆیە نەکەی بەدەستی بەتاڵ لە هۆڵی وانە دانیشیت، دەبێت قەڵەم و دەفتەرێکت بەدەستەوەبێ و تێبینی بنووسیتەوە، یاخود بەلای کەمەوە قسەکانی مامۆستاکەت بنووسەوە، ئەمە مێشکت چالاک دەکات و خەویش  بەرت دەدات.

 ٢ –نانی بەیانی: راستە تۆ لەجێگەی خۆت دانیشتویت و هیچ ناکەیت بەڵام پێویستت بە وزەیە و  تەنها خواردن سەرچاوەی ئەو وزەیەیە، بۆیە نانی بەیانی بخۆ و ئەگەر لەوانەشی کە ناتوانن نانی بەیانی بخۆن دەبێ هەر نەبێت  پیاڵەیەک چای یان کوپێ قاوە بخۆیتەوە.

٣- تۆزێک بە پێ بڕۆ: ئەگەرقوتابخانە یان زانکۆکەت نزیکە بەپێ بڕۆ،  یاخود بەر لەوەی بچیتە هۆڵی وانە تۆزێک لە گۆڕەپانەکە پیاسە بکە و هەوای پاک هەڵمژە، ئەمە مێشکت چالاک دەکاتەوە و بەخەبەری دەهێنێت.

٤- شتێک لەسەر وانەکەت بزانە: ئەگەر هیچ زانیاریەکت دەربارەی ئەو وانەیە نەبێ کە مامۆستاکەت دەیڵێتەوە ئەوا حەزیشت بەرامبەر دەرسەکە نابێ، بەڵام کاتێ وانە ئامادە دەکەی حەزی فێربوونت زیاتر دەبێ، بەلای کەمەوە بەرلەوەی مامۆستاکەت بێتە ژوورەوە بابەتەکە بخوێنەوە.

٥- پرسیار کلیلی هەموو شتێکە: ئەگەر هەست دەکەیت کە هیچ یەکێ لەمانە بەکەڵکت نایێن وسودیان نییە  ئەوا پرسیار بکە، کاتێ کە گوێت لەدەنگی خۆت دەبێت و هەست دەکەیت کە مامۆستا و قوتابییەکان گوێ بۆ قسە و پرسیارەکانت شل دەکەن ئەمە دەبێتە هاندەرێکی گەورە بۆت و مێشکت لەوپەڕی چالاکی دادەبێت و خۆی بەدوای پرسیاری تردا دەگەڕێی.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *