بینایی شۆرش

ئەڵێن یەک گرتنی دوو دەوڵەتی زلهێزی دژ بەیەک ئاسانترە وەک لە هەوڵی ئاشتکردنەوەی دوو ژن !  وپێدەچێت  ئەمە تا ڕادەیەکى زۆر ڕاست بێت ، ئاساییە دژایەتى زۆربەى پیاوان بۆ ژنان یا خود پێشیلکارییکردن لە مافەکانیان وداننەنان پێدا، و یاخود بە پێچەوانەوە ژن بەرامبەر ڕەفتاڕەکانى پیاوان هەڵوەستە بکات بەهەر هۆکارێک بێت جا ئەگەر دوو هاوڕێ بین، یا کەسی نزیک یا پەیوەندییەکی خۆشەویستی بەیەکیانەوە ببەستێتەوە،  بەڵام ئەوەی جێى سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ئەم ململانێ ودژە بەرایەتییە زیاتر لەنێوان کچان وژنان دروست دەبێت،  ئەمەش وا دەکات ڕق لە نێوانیاندا دروستبێت و زۆرجاریش بەجۆرێک درێژە دەکێشێت،  کە دەبێتە هۆی دوژمنایەتی لەسەر ئاستى خێزانی   .

لەو هۆکارانەش :

– غیرە: ئەو کاتەی  غیرە دروست دەبێت دژایەتی دەست پێ دەکات لە نێوان دوو ژندا، ئەویش جۆرى زۆرە ئایا بەهۆى سەرکەوتنى لایەکیانە لەکارەکەى یاخود لە ژیانى هاوسەرگیریی ئاسوودەترە، یان لەناو خزم وهاوڕێ خۆشەویسترە .

– جوانی: زۆرجار جوانی ڕوخسار و لەش و لارێکی ڕێک هۆکارە بۆ دروستبوونی ڕق.

– چاو لێکەرى: زۆر ژن بە کەم ڕازین وزۆر گلەیی ناکەن هەتا ئەو کاتەى هەست بەوە دەکەن یا دەبینن کە ژنێکی نزیکیان زیاتر لەوانی هەیە وئیتر دەکەونە دژایەتى ئەو کەسە وشەڕو ئاژاوەش.

– زۆر کچ هەن ئەو هاورێ کچەیان خۆشناوێ کە لەلایەن خێزانەکەیەوە زیاتر گرنگی پێدەدرێت و متمانەی پێدەکرێت.

– متمانە بە خۆ بوون: ئەو کچانەی لە ڕەفتار و قسەکانیان متمانەیان بە خۆیان هەیە بە ئاسانی کەسانی تر بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن ئەمەش زۆرجار هۆکارە کە هاورەگەزەکانیان ڕقیان بەرامبەری دروست ببێت  و دژایەتی دەکەن.

– پیاو: زۆرجار پیاو هۆکارە بۆ نموونە زۆرینەی ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان وەسفی کەسایەتی یاخود روخساری ژنێکی تر دەکەن ، بێ هیچ هۆکارێک ڕقیان بۆدروست دەبێت بەرامبەر ئەو ژنە.

– زیرەکی: زیرەکی زۆرجار هۆکارە بۆ دژایەتی بەتایبەتی لە خوێندنگەو زانکۆدا.

– پەیوەندی: لەوانەیە ڕقت لە هاورێیەکت بێت تەنها لەبەر ئەوەی لەگەڵ کەسێکدا هاوسەرگیری کردووە کە تۆ حەزت دەکرد کەسێکى وا لەژیانتدا بێت.

لە کۆتاییدا ئەو هۆیانەى باسمان کرد  لەسەرەوە کە دەبێتە هۆى ڕق لێبوونەوە  بۆ بەرامبەر ئەگەر بچیتەوە سەر  یەک بەیەکى وهەوڵ بدەى لەو خاڵە کەدژایەتى بەرامبەرەکەت دەکەى ، چاوى لێبکەى  زۆر باشترە یاخود قەناعەت بە بارو وگوزەران وژیانى خۆت بکەى ، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆى دروستکردنى کێشەى زۆرتر بەتایبەت خێزانى ، جگە لەوەى ڕق هەر بۆخۆى هەستێکى زۆر ناخۆش وویرانکەرە بۆ دەروونى مرۆڤ ، بۆیە با هەموومان یەکترمان خۆشبووێت و ڕق بەلاوە نێین ، وبەپێچەوانەوە پشتی یەک بگرین و هەوڵ بدەین ڕێگە لەو کەسانە بگرین کە دژایەتیمان دەکەن.

دڵنیابە کە تۆش دەتوانیت سەرکەوتو،  وئاسوودە بیت تەنها متمانەت بە تواناکانت بێت .

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *