شکار رەزا

لە هەسارەی زەویدا 195 وڵات بوونیان هەیه،‌ کە 193 وڵاتیان ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانن و 2 وڵاتیش چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانن ( ڤاتیکان – فەلەستین )، هەر یەکە لەم وڵاتانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و ژمارەی دانیشتوان و زمانی گفتوگۆکردنەوە، لەم بابەتەدا باس لەو وڵاتانە دەکەین ‌کە بەهوی چەند تایب تمەندییەکی دیاریکراوەوە لە وانی تر جودا دەکرێنەوە.

– زۆرترین ڕێژەی دانیشتوان

وڵاتی چین بە 1 میلیارد و 400 ملیۆن دانیشتوەوە لە سەرەوەی ڕیزبەندی وڵاتانەوە دێت .

– گەورەترین وڵاتی جیهان

ڕوسیا به ڕووبەری‌ 17 ملیۆن کیلۆمەتری دووجاوە ‌ گەورەترین وڵاتی جیهانە ، ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆی ڕووبەری 10 وڵاتە گەورەکانی جیهان ناکاتە نیوەی ڕووبەری وڵاتی رووسیا.

– زۆرترین زمان لە یەک ولاتدا

کاتێک باس لە زۆرترین زمانی گفتوگۆ کردن دەکرێت ناڕاستەوخۆ بیرمان بۆ لای وڵاتە گەورەکان دەچێت ، ئەمە لەکاتێکدایە کە وڵاتی گینیای نوێ بە 680 شێوازی زمانی جیاواز لەپێشەنگی ڕیزبەندییەکان دێت.

– زۆرترین ژمارەی گەشتیار

وڵاتی فەرەنسا بە 90 ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا بە وڵاتێکی گەشتیاری گونجاو دادەنرێت بۆ دانیشتوانی جیهان

– بچووکترین وڵاتی جیهان

وڵاتی ڤاتیکان بە رووبەری نیو کیلۆ مەتر دووجا بە بچووک ترین وڵاتی جیهان دادەنرێت ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی دانیشتوانی تەنها 800 کەسە.

– زۆرترین ڕێژەی کارمەند

وڵاتی ئایسلەندا لە 85% دانیشتوانی خاوەنی کاری تایبات بە خۆیانن.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *