وڵاتێک شەرە ئاو دەکەن لەکاتێکدا وڵاتێکی تر شەوەکەیان لەگەڵ مردووەکان بەسەردەبەن…

بینایی شۆرش

هەر نەتەوەیەک و کلتورێکی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ بەسەربردنی شەوی سەری ساڵ، لەوکاتەی هەندێکیات بە سەماکردن و یارییە ئاگرینەکان و ئاهەنگ گێران کاتەکانیان بەسەردەبەن کەسانێکی تر هەن بە ڕێوڕەسمێکی ئاینی تایبەت بەخۆیان کاتەکانیان بەسەر دەبەن.

ئاهەنگەکانی هەموو جیهان بۆ هاتنی ساڵی نوێ لەیەک کاتدا نین بەهۆی جیاوازی کاتەکان، دورگەی “کیریباتی” یەکەم دورگەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات لەکاتێکدا دورگەی “هاوای” کۆتا دورگەیە.

لێرەدا باسی گرنگترین کلتورەکان دەکەین بۆ پێشوازی ساڵی نوێ:

کوردستان

لە زۆر لە شارەکانی کوردستان خەڵکی لەو ڕۆژەدا لەگەڵ خزمان و هاوڕێیان تا درەنگانێکی شەو کۆدەبنەوە یاخود سەردانی بازارە گەورەکان دەکەن و شەقامەکان پڕ دەبن لە خەڵکی و لە ئاسماندا یارییە ئاگرینەکان بەرچاو دەکەون و پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ.

وڵاتانی عەرەبی

لە زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان لەو شەوەدا بۆ ئاهەنگەکان دەچن و لە زۆربەی ئاهەنگەکانیشدا یارییە ئاگرینەکان بەرچاو دەکەون لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا .

ئەمریکای باشوور

لە ئەمریکای باشوور گرنگی بە جلی ژێرەوە دەدەن و ئەو رەنگەی بەکاریدەهێنن ئەو هیوایەیە کە لە ساڵی تازەدا دەیانەوێت بیهێننە دی بۆ نمونە گەر کەسێک هیوای خۆشەویستی بێت رەنگی سور بەکاردەهێنێت گەر کەسێکیش هیوای دەوڵەمەندی بێت رەنگی ئاڵتونی بەکاردەهێنێت.

دانیمارک

کۆدەبنەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان و ژەمێکی تایبەت ئامادە دەکەن کە بریتییە لە گۆشتی بەراز بە شێلمەوە لەگەڵ خواردنەوەی شامپانیا هەروەها لە یەکێک لە کلتورەکانی دانیمارک بریتییە لە شکاندنی چەند قاپێک لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ.

ئیسپانیا

لە شاری مەدرید ئێوارە خوانێک ئامادە دەکەن کە بریتییە لە ڕۆبیان و گۆشتی مەڕ، وەک هێمایەکی بەختیش جلی سور لەبەردەکەن و لەسەیرترین کلتورەکانی ئیسپانیاش بۆ پێشوازی سەری ساڵ خواردنی 12 دەنک “ترێ”یە کاتژمێرێک پێش هاتنی ساڵی تازە.

بەرازیل

لە هەندێ شاری بەرازیل کەسانێکی زۆر کۆدەبنەوەو مێزێکی گەروەی پڕ لە خواردن ئامادەدەکەن و گرنگی بە خواردنی ترێ و نیسک دەدەن، خەڵکێکی زۆر روودەکەنە کەنار دەریا بۆ پێشوازی ساڵی نوێ لە خواوەندی دەریا “لیمانجا” و پرکردنی دەریا لە گوڵ و جلی رەنگی سپی لەبەردەکەن.

تایلەند

هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ لە تایلەند شەرە ئاو یەکێکە لە داب و نەریتەکان وەک هێنانی بەختێک بۆ ئەو وڵاتە.

هۆڵەندا

چەند دانیشتوویەکی هۆڵەندا لەو شەوەدا داری سەری ساڵ دەسوتێنن وەک نیشانەیەک بۆ دەرکردنی رۆحیانەتی خراپ لە ماڵەکانیان، هەروەها لە گرنگترین خواردنەکانی ساڵی تازە بریتییە لە هەویرێکی خرکراوەی سورەوکراو و داپۆشراوە بە شەکر لە شێوەی لوقمەقازی.

هندستان

مەسیحییەکانی هندستان لە نیوەی شەودا ئاهەنگ دەگێرن و دیاری بەیەک دەدەن بەڵام لەجیاتی داری سنەوبەر داری مۆز و مانگۆ بەکاردەهێنن.

ئیکوادۆر

لەسەیرترین داب و نەریتەکان بۆ پێشوازی ساڵی نوێ لە ئیکوادۆرە کە بریتییە لە سوتاندنی ئەو بوکەڵانەی لە شێوازی کەسە ناودارو سیاسییەکاندان بۆ هێنانی بەخت بۆ وڵاتەکەیان.

چیلی

چیلی بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی ئاهەنگ دەگێڕن ، کەسانێکی زۆر لەگەڵ خێزانەکانیان کۆ دەبنەوەو لە کاتژمێر 11ی شەودا دەچن بۆ سەردانی گۆڕستانەکان بۆ لای ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە و ئەو شەوەیان لەگەڵ بەسەردەبەن و مۆسیقایەکی کلاسیک دادەگیرسێن لەگەڵ ڕووناکی مۆمدا.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *