پۆڵا ڕەئوف

ئەمساڵ کۆمەڵێ ڕووداو وڵاتانی جیهانی هەژاند، هەندێکیان جێى دڵخۆشى بوون و بەشێکیشیان خەمگین بوون، ئەمانە ١٠ دیارترین ڕووداوەکانی ئەمساڵە تاوەکو ئێستا:

1- تڕەمپ بووە سەرۆکی ئەمەریکا

بە پێچەوانەی زۆرینەی پێشهاتەکان، دۆناڵد تڕەمپ لە ٢٠ ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بووە (٤٥) هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

2- پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەڕ

لە مانگی حوزەیران ٤ وڵاتی عەرەبی کە لە “سعودیە و ئیمارات و بەحرێن و میسر” پێکهاتبوون بڕیاریاندا کە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی دیبلۆماسی وبازرگانی لەگەڵ قەتەڕ بپچڕێنن بە تۆمەتی یارمەتیدانی تیرۆر.

3- تڕەمپ دەچێتە سعودیە

هەرچەندە تڕەمپ بەر لەوەی وەکو سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرێ دژایەتی خۆی بۆ وڵاتە عەرەبییەکان بە ئاشکرا دەردەبڕی، بەڵام لە مانگی (ئایار) یەکەم سەردانی بۆ وڵاتی سعودیە بوو، هەندێک لەو ڕووداوانەی لەو سەردانەی ڕوویدا بوونە جێگەی گاڵتە پێکردنی میدیاکانی جیهان، وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

4- ئازادکردنی موسڵ بەتەواوەتی

لە ١٠ی تەمموزدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵی ڕاوەدونانی هێزە چەکدارەکانی داعشی لە شاری موسڵ ڕاگەیاند و موسڵ بە تەواوەتی ئازادبوو.

5- ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کوردستان

لە ٢٥ی ئەیلول هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەڕێژەی زۆرینە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە بەغداد دا، پرۆسەكە بووە جێگەی سەرنجی وڵاتانی جیهان هەرچەندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشوازی لەم هەنگاوە نەکرد.

6- ژنانی سعودیە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕی

لە ٢٦ ی سێپتەمبەر شا سەلمان شای سعودیە بڕیاڕیدا کە چیتر جیاوازی نەکرێت لە نێوان ژن و پیاو لەڕووی پێدانی مۆڵەتی شوفێری و بەمەش ژنانی سعودیە بۆ یەکەمجارمافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیان دەبێت لەوڵاتەکەیان، بڕیاڕە لە ساڵی ٢٠١٨ یاساکە بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.

7- ئازادکردنی شاری ڕقە

لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر شاری(ڕقە)کە بە مۆڵگەی سەرەکی چەکدارانی داعش دادەنرا بەتەواوی لەم هێزانە پاککرایەوە و ئازادکرا.

8- دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی لوبنان

لە ٤ی نۆڤەمبەر و بەشێوەیەکی لەناکاو سەرۆکی لوبنان سەعەد ئەلحەریری لە سەردانێکی بۆ سعودیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و دواتر لە بریاڕەکەی پاشەگەزبوویەوە.

9- کوژرانی سەرۆکی یەمەن

لە ٤ی دیسەمبەر چەکدارە حوپییەیکان کوشتنی عەلی عەبدولڵا ساڵحی سەرۆکی یەمەنیان ڕاگەیاند، و گرتە ڤیدیۆییەکەشیان بڵاوکردەوە.

10- تڕەمپ دانی نا کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە

لە ٨ی مانگی ١٢ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد تڕەمپ بە شێوەیەکی فەرمی دانی نا  بەوەی کە شاری قودس پایتەختی وڵاتی ئیسرائیلە.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *