یەڵڵا – بیلال سەعید

کاتێک هاوژینەکەی “جۆش ئۆپرمان” پاش سێ‌ مانگ لەهاوسەگیرى لی جیادەبێتەوە، بی ئەندازە بیتاقەت و دڵتەنگ دەبێت، یەکێک لەودیارییانەى کە بۆی کڕیبو و بۆ جۆشى جیهیشتبوو، ئەڵقە ئەڵماسەکەى دەزگیراندارییەکەیان بوو کە چەندین مانگ پارەی کۆکردبووە تا کڕیبووی!

جۆش دواى نائومیدبوونى لە ئاسایبوونەوەى پەیوەندییەکەیان بڕیاردەدات ئەڵقەکە بباتە لای زەڕەنگەرێک و بیفرۆشێت، بەڵام زەررنگەرەکە تەنیا 3هەزارو 500 دۆلاری پێدەدات لەکاتێک  خۆی بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار کڕیبووی..

لەبەرئەوە جۆش بڕیاردەدات ماڵپەرێک بەناوی I Do Now I Do not بکاتەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ ئەوکەسانە بڕەخسێنێت کە دەیانەوێت ئەڵقەی زەواج یان پیویستییەکانی دیکەیان بفرۆشن، بەبی ئەوەی سەردانی زەرەنگەران بکەن…

ئەم هەنگاوەى جۆش لەسەر ئاستى جیهان بەشێوەیەکى خێرا پێشوازى لێکرا و ساڵانە چەندین ئەڵماس و زێڕى گرانبەهاى لیدەفرۆشرێت، جگە لەوەش

ئەم ماڵپەرە ئێستا یەکێک لە ماڵپەرە جیهانییە بەناوبانگەکانە و خاوەنەکەی رۆژ بەرۆژ داهات و سەرمایەکەی زیاد دەبێت..

جۆش ئۆپرمان لە ئێستادا چوەتەوە پرۆسەى هاوسەرگیرى، بەڵام ئێستا خاوەن پرۆژەیەکى خۆیەتى ئەویش دواى ئەوەى لە پرۆسەیەکى هاوسەرگیرى سەرکەوتوو نەبوو، کۆڵى نەدا، بۆیە دەکرێت تەنگ و چەڵمەکان بکڕینە رێگایەک بۆ دۆزینەوەى داهاتوویەکى باشتر، دەشکرێت بڵین عەشقێکى هەڵوەشاوە بەهۆى تێگەیشتنێکى نوێى بوو بە بزنسێکى سەرکەوتوو کە لە ئێستا لە ناوەندە ئابوورییەکانى جیهان و میدیا ئابوورییەکانى وەک بلۆمبیرگ بە نمونەى پرۆژەى سەرکەوتوو ئاماژەى پێدەکرێت.

لینکى ماڵپەر:

https://www.idonowidont.com/marketplace

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *