كاوار فەریق

هەموومان ڕۆژانە خۆمان بە تاوانبار دەزانین، ولۆمەی خۆمان دەكەین لەو کاتەوەی لە خەو هەلدەستین، تا ئەوکاتەی دەخەوینەوە.

ئەم پانتۆڵە چەند کاریگەریی دەبێت لە سەر ڕوخسارم؟ هاوڕێکانم چون بییر لە من دەکەنەوە ئەگەر قسەیەکی دڵی خۆم بکەم؟ ئایا ئەم کەسانە بە خراپە باسم ئەكەن کاتێ من لە وێ نەبم؟  ئەگەر ئەم كارە بكەم خێزان وهاوڕێکانم چون بییر لە من دەکەنەوە؟ ڕوژانە ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر لە خۆمان دەکەین.

لە هەمووی خراپتر، ئەم پرسیارانە وات لێ دەکەن کە ببی بە کەسێک بۆ خوت نەژی بەڵکو بو خەڵک بژیت،  ئەمڕۆ ئێمە بڕیار دەدەین کە چیتر گوێ بەم ڕایانە نەدەین، کەسمان نایاب نین وكەسیش لە ژێر ڕەخنە دەرناچێت .

لێرە باسی چارەسەری ئەم پرسە دەكەین، وئەم  پێنج رێگەیەتان بۆ دەخەینە ڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەستە :

یەکەم:

بەهای خۆت بزانە: پێش هەموو شتێک دەبێ بزانی چ شتێک گرنگە لە ژیانتدا،  بەهای خۆت بزانە و بزانە ئامانجەکانت بەرەو چ ئاڕاستەن، هەر کاتێ خۆت ناسی ، ڕای کەسانی تر لە سەر تۆ هیچ گرنگی نابێت لەمەودوا،  ئیتر ناڵێی بەڵێ بو هەموو شتێک،  فێردەبی چۆن بڵێی نەخێر کاتێک کەسانی تر بڕیار لە جیاتی تو دەدەن.

دووەم:

خۆت لە پێشی هەموو شتێك دا بنێ: کە بەهای خۆت زانی، خاڵی دواتر دەبێت بزانی چۆن دەستپێشخەردەبی لە بڕیارەکانت دا،  ئەمەش چەند پێشنیارێكە بۆ تو:

دەست بە نوسین بکە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وباتەیبەت  لەسەر ئەو شتانەی کە لێیان دەترسای،  لە ناو مەجلیس دا قسە بکە،  ئەگەر کوڕ بیت کچێک دەعوەت بکە کە هەمیشە ترساویت لە گەڵی قسە بکەی، بە پێچەوانەشەوە ، باهەمیشە لە بییرت بێت قسەی دڵت بکە.

سێیەم:

لە گەڵ کەسانی بوێر تێکەڵ بە: کەسانی پوزەتیڤ زۆر گرنگن تێکەڵ بون لە گەڵََیان  وفەرزە نەک سوننەت! ئەم کەسانە وات لێ دەکەن زیاتر بڕِوات بە خۆت بێت و خۆت بە گرنگ بزانی، چونکە ئەم جۆرە کەسانە هەمیشە قسەی خۆیان دەڵێن بی ترس ئەمەش نیشانەی ڕاستگۆییە.

چوارەم:

لیستی مەترسییەکانت دروست بکە: ئەو شتانە بنووسە کە لێیان دەترسیت لە بچووکترینیانەوە تا گەورەترینیان بۆنمونە هێچ جارێک بییرت کردوەتەوە بە ئاوی سارد خوت بشوی؟  خۆم ئەم ترسەم هەبوو، بڕیارم دا ڕوبەرووی ببمەوە،  یەکەم جار گیانم ئەلەرزی، بەڵام ئێستا  ڕوژانە بە ئاوی سارد خۆم دەشوم.

 پێنجەم:

بە تەنیا سەفەر بکە: جانتایەکی پشت پڕ بکە لە جل، پلیتی فڕوکە بکڕە و بە تەنیا سەفەر بکە،  خۆت بڕیار بدە بچی بو کام ڕێستورانت، کام ئاهەنگ، کام شوێن، ئەم خاڵانە هەموو ئەوانەی سەرەوە دەگرنەوە بو ئەوەی خۆت بڕیاردەی خۆت بیت و چیتر گرنگی بەوە نەدەی خەڵک لە جیاتی تۆ بڕیار بدەن.

“جیهان پڕە لە مرۆڤ، بەڵام مروڤە سەرکەوتووەکان کە جیهان دەگوِڕن ئەوانەن کە خۆیان دەناسن”.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *