پۆڵا ڕەئوف

ئەمڕۆ یەکێ لە برادەرانم فۆتۆیەکی بۆ ناردم، من باش لێی وردنەبوومەوە و سەرپێی سەیرم کرد بەڵام ئاگام لێبوو کە برادەرەکەم زۆر تووڕەبوو، ئەو دەیگووت بێ ڕێزی خەڵک گەیشتۆتە ئەو ئاستەی گاڵتە بە پێشمەرگەش دەکەن.

ناچاریکردم کە بچمەوە سەر فۆتۆکە، ئەوکات تێگەیشتم کە ئەو بۆچی واتووڕەیە، خۆ من هیچ گومانم نییە کە ئەوانەی ئەم نووسینەیان لەسەر ئەم چەند دانە سێوە نووسیوە دەیانەوێت مەسجێک بنێرن، چونکە وادیارە هەندێک کەس نیازی شاراوەیان هەیە و دەیانەوێت پێشمەرگە بخەنە بەرەی دەسەڵاتدارەکان، لەبری ئەوەی بە پارێزەری وڵات وهاوڵاتیانیان دابنێن.

هەر پێشمەرگەیەک ئەگەر سەر بە پارتێکیش بێت ئەوا هەزار جار گیانی خۆی خستۆتە مەترسی تاوەکو جەنابت ژیانی خۆت و منداڵ و هاوسەرەکەت پارێزراوبێت.

 

من دوای ئەو فۆتۆیە خەفەت دایگرتم، چونکە ئەم جۆرە ڕەفتارانە نیشانەی ڕق و کینەیەکی کوێرانەیە، کە کەس نازانێت ئەنجامەکەی چۆن و بەکامە ئاڕاستە دەبێت، خۆشبەختانە لە هەژماری یەکێ لە هاورێکانم پۆستی کۆمەڵێک پێشمەرگەم بینی کە تەواوی ئەم قسانە بەدرۆ دەخەنەوە، وهەریەکەیان بە جۆرێک بەڵێنی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەدەن و ئامادەن بۆ جاری هەزارەمین گیانی خۆیان بخەنە مەترسی لە پێناو سەلامەتی من و تۆی هاوڵاتی، ئەمانە هەندێکن لە پۆستی ئەو پێشمەرگانە:

 

فۆتۆکان لە هەژماری چالاکوان و ڕۆژنامەنووس “نیاز عەبدوڵڵا” وەرگیراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *