شکار رەزا

هەستی شەشەم یاخود هەست پێکردنی زیادە، بریتیە لە توانای مرۆڤ بۆ هەست پێکردن بە جیهانی دەرەوه،‌ بە واتایەکی سادەتر بە مانای تێگەیشتن دێت لە ژینگەی دەوروبەر بەبێ کەڵک وەرگرتن لە هیچکام لە 5 هەستەکەی ( بینین – بۆن کردن –  تام کردن – دەست لێدان – بیستن ).

بۆ یەکەم جار ئەم دیاردە سەروو مرۆییە لەلایەن زانای بەناوبانگ (جوزێف بانکس رینێ) پێناسە کرا لە ساڵی 1934 پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک کە تێیدا هەستی شەشەمی کۆمەڵێک مرۆڤی تاقیکردەوە بۆ دەستنیشان کردنی 5 جۆر کارتی جیاواز ، لەو کاتە‌ بەدواوە  زۆر  بییر و ڕای جیاواز بڵاوکرانەوە سەبارەت بە بییردۆزەکەی رینێ ، هەندێک پێیان وایە هەستی لەو جۆرە بوونی نیە و ئەمە تەنها لە قاڵبی بیردۆزکدا دەبێت بمێنێتەوە‌، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە کە بە تەواوی پاڵپشتی لەم بیردۆزە دەکەن وئەوبەڵگانە دەخەنە ڕوو کە دروستی ئەم دیاردەیە دەسەلمێنن .

 

لێرەدا باس لە 9 شێوەی جیاواز لە هەستی شەشەم دەکەین کە ئەگەری هەیە هەریەک لە ئێوە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەزمونتان لەگەڵیدا هەبێت:

1- بینینی ئەو ڕووداوانەی کە لە داهاتوودا ڕوو دەدەن بۆ کەسێکی تر یاخود ئەو ڕووداوانەی کە پێشتر ڕوویان داوە.

2-  گوێ لێبوون لەو دەنگانەی کە بۆ کەسێکی تر ئاڕاستە دەکرێن.

3- توانای هەست کردن بەو شتانەی کە لەناوەوەی لەشت ڕوو دەدەن لەکاتێکدا کەسێکی ئاسایی هەستیان پێناکات یان توانای تێگەیشتن لە ئاژەڵەکان.

4- زانین یاخود هەستکردن بە ڕووداوەکان  کە هێشتا ڕوویان نەداوە.

5- زانینی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویان داوە بەڵام تۆ تێیاندا بەشدار نەبوویت.

6- توانای خوێندنەوەی بییر و دەروونی کەسانی دەوروبەر.

7- توانای پەیوەندی کردن بەو کەسانەی کە لەم دنیایەدا نەماون.

8- بەبیرهاتنەوەی ڕوداوێک یان بینینی شوێنێک لە ئێستادا،و هەست کردن بەوەی پێشتر ئەم دیمەنەت بینیوە.

9- زانینی چەندین شتی جیاواز بەبێ هیچ بنەمایەکی زانستی و لۆجیکی.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *