ئاشتى تيمور

جوانی شارێک چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ لەوانەیە لەسەر هونەری ئەو شارە یاخود بوونی شوێنی گەشتیاری و چیاکان و کەنار دەریاکانی ئەو شارە بێت کە دروست کراون، هەندێک شار هەن لە بنەڕەتدا خۆیان بە جوانی خوڵقاون و هەندێکیشیان مرۆڤەکان وا خۆشیان کردوون، جا هیچ جیاوازییەکی نییە ئەگەر خۆیان لە بنەرەتدا وابن یاخود وایان لێکرابێت گرنگ ئەوەیە ئێستا ئەم شارانە بوونەتە جێگای سەرنجی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک سەردانی ئەم شارانە دەکەن.

ئەمانە ١٠ جوانترین لەو شارانەی جیهانن:

١٠- سیدنی- ئوستورالیا

شاری سیدنی یەکێکە لە خۆشترین شارەکان لە جیهاندا و بە سروشتی جوان و سەرسوڕهێنەری ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ وڵاتەکە رادەکێشێت، سیدنی خاوەنی چەندین شوێنی گەشتیاری سەرسوڕهێنەر، چیای بەرز و شوێنی میژووییە و خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ کەناراوە کە  بوونەتە شوێنی گەشتیاری و سەرچاوەیەکی داهاتی باش بۆ سیدنی و ئوستورالیاش.

٩-  لیسبۆن- پورتوگال

لیسبۆن پایتەختی وڵاتی پورتوگالە و یەک لە کۆنترین شارەکانە لە جیهاندا، جوانی دیمەنی ئەم شارە و سەرنجراکێشی ناوچە گەشتیارییەکانی وایان کردووە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی بکەن، ئەم شارە گەورەترین شارە لە پورتوگال و ١١هـــەمین وقەرەباڵغترین شارە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام ئەم قەرەباڵغیە نەبووەتە هۆکاری بێزارکردنی گەشتیاران وساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی ئەم شارە دەکەن.

٨- شاری سەنگاپوور- سەنگاپور

سەنگاپور یەکێکە لەپاکترین و جوانترین شارەکان لە جیهاندا، ئەم شارە ناوچەیەکی تەواو سەر سەوز و سەرنج ڕاکێشە و بووەتە ماڵ بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن جۆری ڕووەک لە جیهاندا. بەهۆی جوانی سروشت و سەرسەوزی ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر  گەشتیار ساڵانە سەردانی دەکەن،  یەکێکی دیکە لەو هۆکارانە و لەو جوانیانەی وات لێدەکەن سەردانی سەنگاپوور بکەین بوونی ژمارەیەکی بێکۆتا حەوزی ئاوە لەم شارەدا.

٧- کەیپ تاون- ئەفریقای باشوور

کەیپ تاون دەکەوێتە ئەفریقای باشوورەوە، ئەم شارە یەکێکە لە جوانترین شارەکان لە جیهاندا، شاخەکانی ئەم ناوچەیە، کەناراوەکانی و شوێنە گەشتیارییەکانی پێکەوە توانیویانە دیمەنێکی زۆر سەرنج راکێش بدەنە ئەم شارە و ئەمەش وای کردووە ببێتە یەک لەو شوێنانەی گەشتیاران لە کاتی گەشت کردن بیر لە سەردانی کردنی بکەنەوە هەروەها ئەم شارە بە شاری رەنگەکان و بەهۆی رەنگاو رەنگ بوونیەوە ناوبانگی دەرکردووە.

٦- ریۆ دی جانیرۆ- بەرازیل

لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە ناوی ئەم شارەمان بیستبێت و بە ئاواتەوە بین سەردانی بکەین، بەڵام تا ئێستا هەلی ئەوەمان بۆ نەڕەخساوە،  ئەم شارە یەکێکە لە جوانترین ئەو شارانەی دەتوانیت بیریان لێ بکەیتەوە و جوانییەکی ئەفسووناوی هەیە، ساڵانە فیستیڤاڵی تایبەت لەم شارە بەرێوە دەچێت وهەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس سەردانی دەکەن کە بەشی زۆریان بۆ سەردانی ناوچەکە وبینینی دیمەنی جوان و دڵڕفێنی ئەو شارە دێن نەک بۆ فیستیڤاڵ.

٥- ئیستانبوڵ- تورکیا

ئیستانبوڵ یەکێکە لە خۆشترین شارەکان لە جیهاندا، ئەوەی وای کردووە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی بکەن ئەوەیە هەم شارێکی ئاسیاییە هەم ئەوروپی، ناوچە گەشتیارییەکانی ئیستانبوڵ دیمەنێکی جوانیان داوە بە شارەکە، گەشتیاران دەڵێن ئیستانبوڵ جوانترین دیمەنی هەیە بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا جوانترین خۆر هەڵاتنی هەیە و دەتوانیت زیاترلە ٢٠ ملیۆن شکۆفەی گوڵ و گوڵزار ببینیت.

٤- فلۆرێنس- ئیتاڵیا

فلۆرێنس شاری هونەر و نیگار کێشانە و یەکێکە لە خۆشترین شارەکان لە جیهاندا ئەم شارە لە چاو شارەکانی دیکەی ئەوروپا لە زۆر ڕووەوە لە پێشترە،  ئەمەش وای کردووە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی بکەن، شاری فلۆرێنس یەکەم شار بووە لە شارەکانی ئەوروپا کە جادەی قیرتاو کردووە.

٣-بودابێست- هەنگاریا

بودابیست یەکێکە لە جوانترین شارەکان لە جیهاندا،  شاری هونەرە و جێگای زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرهەمی هونەری ئۆریجیناڵە، ئەم شارە چەندین مۆزەخانەی تایبەتی لێیە، و وای کردووە ببێتە شوێنی سەرنجی گەشتیاران و خەڵک بۆ بینینی بەرهەمە هونەرییەکان سەردانی ئەم شوێنە دەکەن.

٢- پاریس- فەرەنسا

پاریس یەکێکە لەجوانترین و بەناوبانگترین شارەکان لە جیهاندا بە شاری خۆشەویستی ناوزەد کراوە،  جوانی ئەو شارە بوونی بورجی (ئیڤل)ە لەو شارە، خۆشی خواردنەکانیان، موزەخانەی لوڤەر کە گەورەترین مۆزەخانەیە لە جیهاندا و سروشتی جوانی ئەو شارە وای کردووە ببێتە یەک لە خۆشترین شارەکانی جیهان و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشیارسەردانی ئەم شارە دەکەن، شاری پاریس بەهەشتێکە بۆ ئەو کەسانەی عاشقی خواردن و بازاڕکردنن.

١- ڤینیس- ئیتالیا

شاری ڤینیس یەک لە جوانترین و سەرنجراکێشترین شارەکانە لە جیهاندا و زیاتر لە ١١٨ جەزیرە لەرێگەی چەندین پردی جوان و سەنجراکێشەوە پێکەوە بەستراونەتەوە،  ئەوەی ئەم شارەی جوانتر کردووە ئەوەیە هیچ رێگایەک لەم شارەدا نییە و زۆرینەی هاتوو چۆکان لەرێگەی ئاوییەوە ئەنجام دەدرێت.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *