پۆڵا ڕەئوف

لەوانەیە ئێستا زۆربەتان بزانن کە شاعیر و نووسەری کورد بەختیار عەلی خەڵاتی )نیلی زاکسی( ساڵی ٢٠١٧ ی پێ بەخشرا، بۆ ئەوانەش کەدەربارەی خەڵاتەکە زانیاریان نییە و ئاگایان لەهەواڵەکە نەبووە، ئەوا ئەم خەڵاتە یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا، ودەدرێتە نووسەرە ئەوروپیە هەرە بەناوبانگەکان وئەمەشیان یەکەمین جارە کە دەدرێتە نووسەرێک کە بەزمانی ئەوروپی نانوسێت، خەڵاتەکەش بەهۆی هەردوو ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دوونیا) و( ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان)كە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئەلمانی بەخشرایە بەختیار عەلی.

جا لە بری ئەوەی درێژە بە هەواڵەکە بدەین، باهەندێک وتەی ئەم نووسەرە کوردە وەبیر خوێنەران بهێنینەوە، بەڵکو ئەوانەی کە هیچ نووسینێکی ئەم نووسەرەیان نەخوێندوەتەوە بیرۆکەیەکیان لەسەر جوانی نووسینەکانی ئەم نووسەرە لادرووست دەبێ:

١-خۆزگە دوکانێکی بچووکم ئەبوو پڕی ئەبوو لە خۆشبەختی، تا هەموویم هەرزان فرۆش دەکرد.

٢-ئاخ لە ئینسان ئەگەر بیزانیبایە کە بەردەوام دەتوانێت لەسەرەتاوە دەست پێ بکاتەوە ئەوەندە نە ئازاری خۆی دەدا و نە ئازاری کەس.

٣-حەقیقەت ناسکە کە بوو بە تۆز، بە غوبار، بە تەم، ئیدی کۆناکرێتەوە.

٤-ئەوانەی زۆر لەگەڵ خۆیان دەدوێن هێدی هێدی دەبنە دیلی دەنگی خۆیان.

٥-دەبێت بەردەوام بین لەسەفەر، مانەوە لەیەک جێگادا ژیان و ڕۆح و عەشق دەکوژێت.

٦-لە هونەردا شتە ناشیرینەکان دەبێ بەجوانی دەربکەون.

٧-بیابان و سیاسەت هەردووکیان یەک شتە، دوو زەوین هیچیان تیا ناڕوێت.

٨-مرۆڤ لەوانەیە بەکوێری یان بەڵاڵی لەدایک ببێت بەڵام کەس بە بێ شەرەفی لە دایک نابێت.

٩-خۆشبەخت و نەجیبە ئەو مرۆڤەی لە ژیانیدا مەیدانی شەری تاقینەکردۆتەوە، شادو بەشکۆیە ئەو ڕۆحەی هەرگیز تفەنگ بەڕووی مرۆڤەکانی تر بەرزناکاتەوە.

 ١٠-ئینسان لەبەردەم سێ سەفەری گەورە دایە، سەفەرێکیان بۆ ناو سرووشت، سەفەرێکیان بۆ ئاسمان، سەفەرێکیان بۆ ناو خۆی، ئینسان بۆ ئەوەی ببێتە ئینسان دەبێت بەلانی کەم یەکێک لەو رێگایانە بگرێت.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *