پۆڵا ڕەئوف

چەندین ساڵە باس لەوە دەکرێت کە سەردەمی کتێب ئیدی تەواو کۆتایی هات و بەسەرچوو، زۆر جار هەندێک کەس ئەمە وەکو ئاماژەیەکی پێشکەوتن تەماشا دەکەن بەتایبەتی کە ئێستا سەردەمی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، و زانیاری و هەواڵ بەکەمتر لە چەند خولەکێک خێراتر لە پڕیشکی ئاگر بڵاودەبێتەوە و کەس تاقەتی کتێبی نییە، هەر ئەم کەسانە بەوە دڵیان خۆشە کە ئێستا لە ئەوروپاش باوی کتێب نەماوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو وێنەیەک لە یەکێ لە میترۆکانی ڕووسیا تەواوی ئەم قسانەی پوچ کردەوە.

ئۆکسانا کۆرولیوفا، خانمە پسپۆر لە بواری (گەیاندنی گشتی) فۆتۆی یەکێ لە میترۆکانی مۆسکۆ دەگرێت و لە فەیسبووکەکەی خۆی بڵاوی دەکاتەوە، ئەم وێنەیە لەماوەی تەنها یەک هەفتە ٢٢ هەزار شێری هەبووە، هۆکاری ئەم هەمووە لایک و شێرەش تەنها بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە کە خەڵکانێک لەکاتی بێ ئیشی و لەناو پاس بەناچاری دەستیان داوەتە کتێب خوێندنەوە، بەڵکو لەسەرجەم وێستگەکانی میترۆی مۆسکۆ و رووسیا بەگشتی هێلی ئینتەرنێتی خۆڕایی هەیە و هەموو کەسێک دەتوانێت بێ بەرامبەر بەکاری بهێنێت، ئەمەش واتا ئەمانەی لە فۆتۆکە دەرچوون بێ ئێش نین وناچاریش نین بەڵکو بە تەواوی ئیرادەی خۆیان خەریکی خوێندنەوەن، چونکە دەیانتوانی بچنە ناو ئەکاونتەکانیان و خۆیان بە وێنە و لایک و کۆمێنتکردن بخافڵێنن.

ئەم وێنەیە هەزاران کۆمێنتی لەهەموو دونیاوە بۆ هات، خەڵکانی هەموو وڵاتان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تەمەننا دەخوازن لە حاڵەتی هاوشێوە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خۆیان ببینن.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *