داستان محمد

زۆربەی مرۆڤەكان دڵنیان لەوەی کە ئەم سەر و ئەو سەری جیهان گەڕاون و هەموو شتێکی دەربارە دەزانن هەر بۆیە هیچ شتێک نەماوە کە  توشی سەرسوڕمانیان بکات، و وایان لێبکات بڵێن ” ئوۆ ، واو”، بەڵام هەڵەن.

لە یەلڵاوەەوە چەند ڕاستیەکمان بۆ کۆکردوونەتەوە دەربارەی جیهان کە واتان لێدەکات تێبگەن هێشتا چەندین شت هەن لە جیهاندا کە تووشی سەرسوڕمانمان دەکەن :

– بۆ ئەوەی ئەڵماسی ڕاستی لە دروستکراو جوودا بکەیتەوە ئەوە تەنها پێویستە هەناسەیەک بە ڕووی ئەڵماسەکەدا بدەیت ، ئەگەر ئەڵماسەکە  تەڵخ بوو ئەوا دروستکراوە و ئەگەر بە ڕوونیش مایەوە ئەوا ئەڵماسی ڕاستییە.

– قالۆنچە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دەتوانێت بێ سەر بژی، مردنەکەشی دوای ئەو ماوەیە بەهۆی برسێتییەوە دەبێت.

– پەنجەی ناوەندی دەستی گالیلۆ گالیلی لە مۆزەخانەی زانستی فلۆرێنس پارێزراوە.

– )ئایفۆن) ، (پەرتووکەکانی هاری پۆتەر) ، (شەشپاڵووی ڕۆبیک) زۆرترین 3 بەرهەمی فرۆشراون لە مێژووی مرۆڤایەتی.

– تابلۆی مۆنالیزا بۆ چەند ساڵێک لە ژووری خەوتنی ناپلیۆن پۆناپارت هەڵواسرا بوو.

– بۆمبای فینۆتایپ” دیاردەیەکە کە هەندێک گەردیلەی دیاریکراو لە خوێندا وون دەبن،  بەم جۆرەش وا لە کەسی تووشبوو دەکات کە ببێتە خاوەنی خوێنێکی جۆر تێکەڵ، تەنها ٪0.0004 دانیشتووانی جیهان هەڵگری ئەم جۆرە خوێنەن ، تەنانەت لە هەندێ جێگا بانکی تایبەت بەم جۆرە خوێنە هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر کەسی هەڵگر پێویستی بە خوێن بوو ئەوا پێی ببەخشرێت، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە دەربارەی ئەم جۆرە خوێنە ئەوەیە کە دەتواندرێت ببەخشرێت بە هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێن.

– تەنها ٪5 دانیشتوانی بەڕازیل لە ویلایەتی ”ریۆ گراند” دەژین لە کاتێکدا ٪75 نمایشکەرانی جلوبەرگ و کچە مۆدێلەکانی بەڕازیل خەڵکی ئەوێن.

– مۆز لەبەر ئەوەی لە کاتی گەشەکردنی بەرەو تیشکی خۆر دەڕوات ، بۆیە شێوەیەکی چەماوەیی هەیە.

– کارەکتەرەکانی ”هیتمۆنلی” و ”هیتمۆنچان” لە کارتۆنی Pokemon بە ناوی ”بروسلی و جاکی شان” ەوە ناونراون.

– ووشەی ”esposas” لە زمانی ئیسپانی بە مانای کەلەپچە و هاوسەریش دێت.

– باڵندە شینەکەی لۆگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ڕاستیدا ناوی هەیە کە ناوی ” لارری” ییە و دامەزرێنەری توویتەر بە ناوی یاریزانی باسکە ”لارری بیرد” ناوی ناوە.

– لە دارستانی چیا بەرزەکانی نیپال جۆرە هەنگێکی تایبەت هەیە کە خاوەن قەبارەیەکی گەورەن بە ئەندازەی 1.1 ئینج، ئەم هەنگانە  جۆرە هەنگوینێکی تایبەت بەرهەم دەهێنن،  کە دەتوانێت وا لەو کەسە بکات کە ئەم هەنگوینە دەخوات تووشی شلەژان بوون بێت.

– کاتێک تۆ کێشت کەم یاخود زیاد دەکات ئەوا خانە قەڵەوەکانت لە ناو ناچن بەڵکوو تەنها قەبارەیان دەگۆڕێت.

– لە ژاپۆن هەندێک لە ترافیک لایتەکان خاوەن گڵۆپی شینن لە بری سەوز چوونکە لە کۆنەوە هەر دوو ڕەنگەکە بە یەک وشە ناودەبرێن.

– ٪99 ئەو میکرۆبانەی لە ناو لەشی مرۆڤدا دەژیین ، نەناسراون بۆ زانست.

– بڕین بە هۆی لێواری کاغەزەوە بە ئازارترە لە بڕینەکانی دیکە ، چونکە لە بڕینی کاغەزدا هیچ خوێنێک لە شوێنی بڕینەکە نایەت ئەمەش وا دەکات کۆتای بڕینەکە هەر بە کراوەی بمێنێتەوە و ببێتە هۆی ئازار.

– کۆریای باکوور 500.00$ دۆلاری بەخشی بە ژاپۆن لە کاتی زەمین لەرزە بە هێزەکەی لەو وڵاتەی دا

– بۆ ئەوەی یەک کالۆری بسوتێنیت ، ئەوا پێویستە یەک ملیۆن جار کلیک لە ماوسەکەت بکەیت.

– ئەگەر ئاوی بەلوعە بکەیتە ناو قالبی سەهۆڵە شەشپاڵووەکان ئەوا ڕەنگی سەهۆڵەکە سپی ئەبێت ، بەڵام ئەگەر ئاوی کوڵاو بەکاربهێنی ئەوا پارچە سەهۆڵەکان ڕوون و بێ ڕەنگ ئەبن.

– پاشناوەکانی ( لی ، ڤان ، ژانگ ) زۆرترین پاشگری ناون چونکە لە ٪21 وڵاتی چین خاوەنی ئەو پاشناوانەن.

– گیانداران خۆیان لە هێڵی سەرچاوەکانی کارەبا دوور دەخەنەوە بەهۆی ئەوەی دەترسن لە فلاشی تیشکی سەروبنەوشەی ئەو هێڵانە کە تەنها مرۆڤ و مەیموون لە گیاندارە شیردەرەکان توانای بینینی ئەو تیسکانەیان نییە.

– ئێمە کەمترین بڕی کارەبا لە شەحن کردنەوەی مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنین کە ساڵانە بڕی پارەی تێچووی دەکاتە 1 دۆلار.

– چارلس داروین یەکەم کەس بوو کە بیرۆکەی پەیوەست کردنی تایەی بە کورسیەوە هەبوو.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *