پۆڵا رەئوف

هەرچییەک ڕوودەدات دەبێت هەمووان ئەوەمان لە یاد بێت کە گرنگترین و بەنرخترین شت مرۆڤ بوون وبەهاکانمانە، ئەوانەی کە بۆ ئازادی ونان تێدەکۆشن نابێت بایەخ ونرخی بەهاکانیان لەیاد بکەن، میکاڤیللی یەکێ لە خراپترین قسەکانی ئەوەبوو کە ( ئامانج دەبێتە پاساو بۆ هۆکارەکان و تەبریری دەکات)  یەکێ لە هۆکارەکانی تێکچوونی ئەم هەسارەیەی ئێمەش هەرئەم جۆرە بیرکردنەوە توندوتیژەی میکاڤیللی و هاوشێوەکانی ئەون.

ئەم وێنانەی ئێستا دەیانبینیت بۆت ڕوون دەکاتەوە کە خۆپیشاندان مانای توندوتیژی و ناشیرینی نییە، بەڵکو دەکرێت زۆر ڕووداوی مرۆڤانە وجوان لە بەرەی خۆپیشاندەران و پۆلیس و دەسەڵات تۆماربکرێت:

– قوتابییەکی خۆپیشاندەر باوەش بە پۆلیسێکی نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی دەکات، کۆلۆمبیا ٢٠١١.

– خۆپیشاندەرێکی ئافرەت باوەش بە پۆلیسێکی تری ئافرەت دەکات، پورتوگال ٢٠١٢.

– خۆپیشاندەرێکی بەڕازیل ئەفسەرێکی بریندار دەگوازێتەوە، بەرازیل ٢٠١٢.

– منداڵی یەکێ لە خۆپیشاندەرەکان میزڵدانێک لە شێوەی دڵ پێشکەش بە یەکێ لە پۆلیسەکان دەکات، ڕۆمانیا ٢٠١٢

– هاوڵاتیان چای گەرم پێشکەش بە پۆلیسی نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی دەکەن، بەڕیتانیا ٢٠١١.

– یەکێ لە ژنە خۆپیشاندەرەکان لە ڕۆمانیا لە گەڵ پۆلیسێکی نەهیشتنی ئاژاوە لەکاتی پشوودان و بە یەکەوە جگەرە دەکێشن، یۆنان ٢٠١١.

– کچێکی خۆپیشاندەر و پۆلیسێکی نەهێشتنی ئاژاوە بەیەکەوە دەگرین، بولگاریا ٢٠١٣.

– هاوڵاتیانی ڵەندەن ئەو شەقامانە پاک دەکەنەوە کە دوای خۆپیشاندانەکان پیس ببوون، بەڕیتانیا ٢٠١١.

– خۆپیشاندەران نان و بسکویتەکانیان لەگەڵ پۆلیسەکان بەش دەکەن، کۆلۆمبیا ٢٠١١.

– ئافرەتێکی خۆپێشاندەر دژی هەندێک خۆپێشاندەری تر دەوەستێتەوە، کە دەیانەوێت توندوتیژی دژ بە پۆلیسەکان ئەنجام بدەن، کۆلۆمبیا ٢٠١٣.

– خۆپێشاندەران کێکی ئاهەنگی لە دایکبوون پێشکەشی یەکێ لە پۆلیسەکانی نەهێشتنی توندوتیژی دەکەن، بەڕازیل ٢٠١٣.

– پۆلیسی نەهێشتنی توندوتیژی کڵاوی بەرگری دادەکەنن وەکو ئاماژەیەک بۆ بەکارنەهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران، ئەڵمانیا ٢٠١١

– یەکێ لە میوزیسانە خۆپیشاندەرەکان خەریکی پیانۆ ژەنینە بۆ پۆلیسەکان، ئۆکرانیا ٢٠١٣

– هاوڵاتییەکی میسری سوپاسی هێزە سەربازییەكان دەکات بەهۆی بەکارنەهێنانی هێز دژی خۆپیشاندەرەکان، میسر ٢٠١١

– قەشەیەک خۆی دەکاتە قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران، ئۆکرانیا ٢٠١٣

– هاوڵاتیەکی خۆپیشاندەر دژی دەسەڵات گوڵ پێشکەش بە سەربازێک دەکات، تایلەند ٢٠١٣.

– هاوڵاتییان یارمەتی ئەفەسەرێکی ئێرانی دەدەن دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەران ئازاری گیانی دراوە، ئێران ٢٠٠٩

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *