لەپێشانگایەك لەهەولێر بەهرەی ژمارەیەك كچ وژنی كورد خرایە ڕوو

محمد عمر موسەیی گروپی خانمان بە هاوكاری ڕێكخراوی( پاو) لە ڕۆژانی ٨ و ٩و ١٠ پێشانگایەكی تایبەتی بە كاری دەستی و چنین و خواردن و تابلۆ و ئێكسسواراتی جلی كوردی و بە دەستی كچان و ژنانی كورد لە شاری هەولێر كردەوە.   خەندە محمد سەرپەشتیاری گروپی خانمان بەم شێوەیە باسی پێشانگەكەی بۆ یەلڵا كرد ووتی …

دونیا دەوران دەورانە

گوڵ هەنار سەعدی لە یادتانە چەند مانگێک بەر لە ئێستا بابەتێکمان لەسەرهاشتاگی #منیش  هاشتاگی# ” منیش” بۆ تۆیە ئامادەکردبوو،  کە دەربارەی چیرۆکی ئابڕووچوونی یەکێ لە بەناوبانگترین بەرهەمهێنەرەکانی هۆلیۆد هارڤی ونستن بوو؟ وادیارە کە هارڤی لەوە ڕاهاتبوو کە تەشقەڵە بەو کچانە بکات کە تازەن، و هیچ نازانن و دەیانەوێت کاری نواندن بکەن، بۆیە ئەویش ئەم حاڵەتەی …

بە دەركردنی بڕیارێك، کوردستان دەچێتە پاڵ وڵاتە پێشکەوتوەكان!

حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرد بەزیادکردنی ٪٥ی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە کهولیيەکان و نەرگیلە، داهاتی ئەو باجەش دەگەڕیتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی. ڕێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر ئەو پرۆژەیەی وەزارەتی تەندروستی کە بڕیاریداوە ٪٥ باج لەسەر …

هەڵمەتێك بۆ داخستنی نۆرینگەكانی پزیشکی ددان لە هەولێر

محمد عمر موسه‌یی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هه‌ڵمەتێكی به‌رفراوان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردوه‌  ‌بۆ داخستنی ژمارەیەكی زۆری نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به‌پزیشكی ددان. لەو باره‌یه‌وه‌ (ڕێبین عبدالقادر بەرزنجی)جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان به‌ (یه ڵلا)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و نۆرینگانه‌ داده‌خەین كه‌ پابەند نین بەمەرجەكانمان، ‌بۆ نمونە  ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌فه‌رمی پزیشكن، به‌ڵام ئه‌ندام نین‌ له‌سه‌ندیكاكەمان، وئەو پزیشكانەی بڕوانامەكانیان …

بەبێ ڤیزا سەردانی روسیا بکە.

ئاراس محەمەد ئاژانسی ئەنتەرفاکسی روسی بڵاویکردەوە، حکومەتی روسیا بڕیاریداوە لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی موندیالی ٢٠١٨ هەموو کەسێک وەک هاندەر دەتوانێت بەبێ ڤیزا سەردانی روسیا بکات. ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی روسیا ساڵی داهاتوو و لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی موندیال کە لە روسیا بەڕێوەدەچن هەر کەسێک بیەوێت بۆ بینینی یارییەکان سەردانی روسیا بکات هاوڵاتی هەر وڵاتێک بێت دەتوانێ …

هەولێر ئەمڕۆ جیاواز لە ڕۆژان

محمد عمر موسه‌یی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 30\11\2017 ی زایینی، كە دەكاتە ڕۆژی يە كى ڕە بیعولئەوەلی ساڵی 1438 كۆچی ، یادی له‌ دایك بوونی په‌یامبه‌ری ئیسلام له‌ شاری هه‌ولیَِر به‌ڕێوه‌ چوو. یاده‌كه‌ به‌شێوەیەكی جیاواز به ڕ‌یوه‌ چوو، وبه‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان ئه‌م یاده‌ به‌رز ڕاگیرا. هەموو مزگه‌وته‌كان ده‌رگاكانیان واڵا‌ كردبو، ‌ده‌نگی ده‌ف وسرووته‌ ئاینییەكان وپیرۆزبایی له‌یه‌كتر …

لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بەشی نەشتەرگەری تۆڕی چاو کرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر ولە نەخۆشخانەی رزگاری، بەشی نەشتەرگەری تۆڕی چاو کرایەوە ویەکەم نەخۆشیش چارەسەرى وەرگرت . د.سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر بە دەزگاکانی راگەیاندنی وت “ئەو بەشە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێتەوە کە بە یارمەتی رێکخراوی( IOM) ی نێودەوڵەتی توانرا ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ ئەو بەشە دابین بکرێت و ئێستا بەشەکە بەڕووی …

ڕێگاى (هەولێر – کۆیە) بەرەو رێگاى مەرگ هەنگاو دەنێت

شاوێن نەوزاد – یەڵڵا لە پاش ڕووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵى کەرکوک رێگاکانى هاتوچۆ لە نێوان هەولێر -کەرکوک بەرەو سستى چوون، ئەمەش بەهۆى ئەو بار گرژییەى کە لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستاندا هاتە کایەوە، بۆیە هاوڵاتیان بۆ بەردەوام بوونیان لە سەفەرەکانیان ناچار دەبن پەنا ببەن بۆ ئەو ڕێگایانەى کە سنورەکانیان بەیەکتر دەگەینن بەبێ گوێدان …

سەرۆکێک، دەست لە کار هەڵدەگرێت!

کنێر عه‌بدوڵڵا گومان له‌وه‌دا نییه‌ سه‌رهه‌ڵدان و له‌دایکبوونی هه‌موو بیرۆکه‌یه‌کی نوێ له‌پێناو خزمه‌تکردنی گشتی و کۆمه‌ڵدا به‌تایبه‌ت له‌  نێوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا سه‌ختی و دژواری زۆری ده‌بێت که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا ململانێ به‌شێوه‌ نادروست و تا راده‌یه‌ک دوور له‌ بنه‌ما زانستی و ئه‌خلاقییه‌کان ده‌بێته‌ به‌شێکی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وانه‌ی له‌ دژی ئه‌م جۆره‌ بیروباوه‌ڕه‌ ده‌وه‌ستن؛ له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان. …

راگەیاندنی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی ٥ خاڵی لێکەوتەوە

لوتكه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی وفوئاد مه‌عسوم له‌ دوكان كۆتایی هات، و له‌كۆتاییدا، هه‌ردوو حیزبه‌ زلهێزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ٥ خاڵى هاوبه‌ش ڕێككه‌وتن، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌: یەکەم: جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا. دووەم: کۆبوونەوە، …