یاسای نوێی ڤیزای تورکیا بۆ عێراقییەکان

پێشتر عێراقیەکان دەیانتوانى لە فرۆکەخانە ڤیزا وەربگرن بەڵام ئێستا دەبێت لە باڵوێزخانە یان کۆنسڵخانەى تورکیا پێشوەخت ڤیزا وەربگرن. حکومەتی تورکیا پێدانی ڤیزای وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتیانی عێراق گرانتر کردووە. پێشتر ئەو عێراقیانەی بە فرۆکە گەشتیان دەکرد بۆ وڵاتەکە، لە کاتی گەیشتنیان ڤیزایان وەردەگرت، وەرگرتنی ڤیزای تورکیاش بەم ئاسانییە، وای کردبوو کە هاوڵاتیانی عێراقی زۆر سەردانی ئەم وڵاتە بکەن. …

پیرۆزبایی عێراقییەکان لە سوپای عێراقی

سوپای عێراقی هێزێکی ڕێکخراوی کۆماری عێراقە، کە پێک دێت لە هێزی وشکانی و هێزی دەریایی و هەروەها هێزی ئاسمانی. مێژوی دامەزراندنی سوپای عێراقی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1921پێی پێگەی (globalfirepower)    سوپای عێراقی پلەی ١١٢ بەدەست هێناوە لە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥دا. ئەمانەش چەند تویتێکن لە لایەن گەلی عێراقەوە بۆ پیرۆزبایی لە سوپای عێراق