بۆچی خولی ئیسپانی زۆرترین هاندەری هەیە لە کوردستان؟

شکار رەزا لای هەمووان ڕوونە کە یاری تۆپی پآ زۆرترین هاندەری هەیە بە بەراورد لەگەڵ وەرزشەکانی تر لە جیهاندا، لە کوردستانیشدا بەهەمان شێوە تۆپی پێ پێشەنگی وەرزشەکانی گرتووە، بەڵام جیاوازای لێرە دایە کە بە شێکی هەرە زۆری وەرزش دۆستان لە کوردستان هاندەری هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنەن کە لە خولی ئیسپانی یاری دەکەن، ئەمە …

700 ملیۆن یورۆ بدە و میسی بەدەستبهێنە

ئیلیان قەرەداغی لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند و تا 2021 یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی جێناهێڵێت، ئەگەر بیەوێت بڕوات دەبێت 700 ملیۆن یورۆ بە یانە کەتەلۆنییەکە بدرێت. میسی و ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەرئەوە رێککەوتون تا هاوینی ساڵی 2021 پێکەوە بمێننەوە، لەکاتێکدا دواکەوتنی ئەو رێککەوتنە عاشقانی ئەستێرەکە و یانەی بەرشەلۆنەی بێزار کردبو. بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا رونیکردۆتەوە، …

باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لەچاوی خۆیانەوە چۆن خۆیان دەبینن!

 ئا: هێڤار عادل یاری تۆپی پێ ژینگەیەکی وەهای دروست کردووە کە هەموو یاریزانەکان بەردەوام لە هەوڵدابن بۆ گەیشتن بە باشترین ئاست و بەدەست هێنانی بەرزترین ڕیکۆردەکان و بوون بە باشترین یاریزانی جیهان. هەندێک لە یاریزانان لە کۆتاییدا دان بەوەدا دەنێن کە باشترین یاریزانی جیهان نین و هەندێکیشیان سورن لەسەر ئەوەی کە باشترین یاریزانی جیهانن، بەڵام …

یەکێتی تۆپی پێی عیراق سەقفى بۆ گرێبەستی یاریزانان دانا

ئا: شکار رەزا لە دواین کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی عراقیدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ئەو یەکێتیە چەندین بڕیاڕی گرنگیان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عیراقی دەرکرد . لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گرنگترین بڕیار بریتی بوو لە دانانی سەقف بۆ گرێبەستی یاریزانان کە نابێت لە 150 ملیۆن دیناری عیراقی زیاتر بێت ، ئەم بڕیارە بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی …

مۆراتا، جیاوازی نێوان چێڵسی و ڕیال مەدرید دیاری دەکات .

ئامادەکردنی: ئیدریس پاڵانی ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی لە یاریکردن لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی، دوای ئەو ماوە پڕ ئەشکەنجەیەی لەسەر کورسی یەدەگ بردیيە سەر لەگەڵ ڕیال مەدریدی ئیسپانی. هەروەها مۆراتا بە ڕۆژنامەی “ئێل پایس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندوە: ” دەرکەوتنم لەگەڵ یانەی چێڵسی زۆر ئەرێنی بوو، توانیم هاوکاری یانەکەم بکەم لە تۆمارکردنی گۆڵ و بەدەستهێنانی …

شیکردنەوەیەک لەسەر عوسمان دیمبیلی

 ئا: شکار رەزا یانەی بەرشەلۆنا نزیکەی نیوەی ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار دەستیانکەوتووە سەرفی کڕینی ئەستێرەی لاوی فەرەنسی عوسمان دیمبیلییان کرد تاوەکو ئەوە نیشان بدەن کە تەنانەت شکست هێنان لە پرۆژەی نەیماریش ناتوانێت ئەو یانەیە ڕابگرێت لە ڕکابەریکردنی یانەی ریاڵ مەدرید بۆنازناوەکان ، بەڵام ئایا تا چ ڕادەیەک ئەم یاریزانە نوێیە دەتوانێت یارمەتی …

کام یانە ناشیرینترین درێسی هەیە ؟

ئا: شکار رەزا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ هەر یانەیەک سەرلەنوێ درێسی تایبەت بە خۆیان دیزاین دەکەنەوە ، یەڵلا لەم بابەتەدا ناشرینترین درێسەکانی ئەمساڵ دەست نیشان دەکات . 1- هادرسفیلد ( هەر سآ درێس ) ئەم یانەیە توانی سەربکەوێت بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا بەڵام بە دیزانی نوێی درێسەکانی هاندەرانی تووشی بێ هیوایی کرد . 2- فاینۆرد …

ئەو ئەستێرانەی کە مۆرینیۆ بەریی کردن !

ئا: شکار رەزا خۆزآ مۆرینیۆ خاوەنی چەندین نازناوە و بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان ناودەبرێت ، بەلام لە ماوەی ڕاهینەرایەتی ئەو ڕاهینەرە سەرکەوتووە دوو ڕەخنەی سەرەکی لیدەگیرێ ، یەکەمیان یاری نەکردن بە یاریزانی لاو و کەم ئەزموون، دووەمیان فرۆشتنی کۆمەڵە یاریزانێک کە خاوەن بەهرەیەکی نموونەیی بوون . یەڵلا لەم بابەتەدا چاوێک بەو یاریزانانە دەخشینێت …

ئیبراهیمۆڤیج ژمارە ١٠ ئەپۆشێ

ادريس قادر   دوای نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتید و درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی تر، هێرشبەری سویدی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج ژمارە ١٠ وەردەگرێت لە وەرزی نوێدا، کە ژمارەی درێسی گۆڵکاری مێژوویی و ئەستێرەی پێشووی یانەکە “واین ڕۆنی” بوو ، کە لەم وەرزەدا گواسترایەوە بۆ ڕیزەکانی یانەی ئێڤەرتۆن،  وە لە ئێستادا ژمارە ٩ دراوە بە (ڕۆمێلو لوکاکو) ئەستێرەی …

چۆن یاری تۆپی پی شیبکەینەوە ؟

یەڵلا لەم بابەتە چۆنیەتی شیکردنەوەی یاری تۆپی پێ ڕووندەکاتەوە ، سەرەتا پێویستە هیچ کات یاری ئەو تیپەی کە هاندەری ئەون راستەوخۆ شیی نەکەنەوە چونکە ئەوەندەی بە تام و چێژی یارییەکە مەشغول دەبن ناتوانن خاڵە سەرەکییەکانی یارییەکە شیی بکەنەوە . ئەگەر تازە دەستتان بە شیکردنەوەی تۆپی پێ کردووە پێویستە ئاگادارن بن بۆ شیکردنەوە دەبێت هەر 10 …