Find anything you need on Yalla

با کچۆڵەکانمان وەکو ئێمە نەبن

0

لەش ولاری رێک و تەندرووست یەکێکە لەو شتانەی هەموومان دەمانەوێت خاوەنی بین، بەڵام کاتێک جوانی نمونەیی بووە پێوەرەی خۆشبەختی و زیادەڕەوی کرا لە هەبوونی کەمەری باریک و سمتی بەرز ئەوا لەوکاتەوە بزانە کە تۆ وکۆمەڵگەش لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدان.
دەبێت ئەوەش بزانین کە هەر لەمنداڵییەوە ئەم جۆرە بیرکردنەوانە دەئاخنینە ناو مێشکی کچەکانمان.

ئەمانە چەند رێگەیەکن یارمەتیمان دەدات کە منداڵەکانمان لە نەخۆشی ئاڵودەبوون بە جەستە دووربخەینەوە :
١ – بوکەڵەی باڕبی: ئەم جۆرە بوکەڵانە منداڵەکانمان تووشی گرێی لەش و لاری نمونەیی
دەکه ن و هەر لە زووەوە کچۆڵەکە خۆی بە باربی بەراورد دەکات، هەر بۆیە ئەو بوکەڵانە بۆ کچەکەت بکڕە کە لەشێکی ئاسایی هەیە وەکو منداڵەکەت.
٢- ئەو کارتۆن و فیلمانەی سەیریان دەکات: دەبێت زۆر ئاگاداربیت کە منداڵەکەت سەیری کامە فیلم یاخود کارتۆن دەکات، دەبێت تۆ روون کردنەوەی بۆ بدەیت چونکە زۆرینەی کارەکتەرە زیرەکەکانی لە فیلم و کارتۆنەکان ئەگەر کچ بن ئەوا چاویلکەی زلیان لە چاوە و ناشیرینن، ئەمەش وا لەکچەکەت دەکات کە هەست بکات ناکرێت زیرەک بێت و لەهەمان کاتیش سەرنج راکێش بێت چونکە زیرەکەکان ناشرینن.
٣- ئاگاداری ئەو وشانە بە کە بۆ ستایش کردن بەکاریان دێنیت وهیچ کات تەنها بەکچەکەت مەڵێ “کچی من جوانە” بەڵکو جگە لەم ستایشە پێشی بڵێ ” کچە زیرەکەکەم، کچی من وریایە، کچی من ئاقڵە” بۆ ئەوەی تەنها جوانی نەبێتە تاکە پێناسەی سەرکەوتنی لە داهاتوودا.
٤- پاک و خاوێنی پێویستە : هەموو کات کچەکەت فێری ئەوە بکە کە پاک و خاوێنی لەشی ڕابگرێت بەڵام مەهێلە وابزانێت کە ئەگەر نەیتوانی یان کاتی نەبوو مووی لەشی لاببات ئەوا گوناهێکی گەورەی کردووە، چونکە بەشێک لە مووی لەشی کچان شتێکی ئاساییە و ناکرێت ئەمە بکرێتە گرێیەک لای کچەکانمان،
با فێربن لەشی خۆیان قبووڵ بێت وخۆشەویستیان بۆ خودی خۆیان هەبێت.
٥- یارمەتی کچەکەت بدە: دەتوانیت بۆ درووستکردنی متمانە لای کچەکەت نمونەی ئەو ژنانەی بۆ باس بکەیت کە زیرەک و سەرکەوتوون و لەهەمان کاتیش جوانن، هەموو کات ئەوە وەبیری کچەکەەت بێنەوە کە جوانی ئەقڵ و جەستە دوو شتی تەواوکەری یەکترن و ناکرێت مرۆڤ بایەخ بە تەنها یەکێکیان بدات لەسەر حسابی ئەوی تر.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!