Find anything you need on Yalla

    بەبێ گوێدانە رووخسار چۆن بەیەک ڕێگە دەبیتە جوانترین ئافرەت لە جیهان؟

0

ئاشتی تەیمور
هەموو ئافرەتێک ئارەزووی ئەوە دەکات جوانترین بوونەوەر بێت لەم جیهانە، بەڵام هەمووان وەکو یەک دروست نەکراوین، هەندێک کەس لەوانەیە لە رووی رووخسارەوە لەهەندێکی دیکە جوانتربن. ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەگەر لە رووخساردا جوان بوویت ئەوە لە چاوی هەموو کەسێکەوە بە جوانترین شێوە دەبینرێیت, ئەگەر ناشیرینیش بوویت ئەوا هەموو دوونیا بە ناشیرینی دەتبینێت.
ئافرەت بۆ ئەوەی بە جوانی دەرکەوێت تەنها شت کە پێویستە بیکات ئەوەیە متمانەی تەواوی بە خۆی هەبێت بەبێ گوێدانە ئەو شتانەی لەلایەن کۆمەڵگاوە پێێ دەگوترێت، بەڵکو ئەوەی بە درووستی دەزانێت ئەنجامی بدات، چوونکە ئەگەر تۆ متمانەت بە خۆت هەبێت ئەوا دەتوانیت هەموو ئەو کەسانە لەو تێڕوانینە پەشیمان بکەیتەوە کە بەرامبەر بە تۆ هەیان بووە.
لیزی ڤیلاسگێس، کچێکی ئەمریکییە کە نازناوی” ناشیرینترین ئافرەتی جیهان” ی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێنرا.  لیزی باس لەوە دەکات کاتێک لە سەر ئینتەرنێت بینیویەتی نازناوی ناشیرینترین ئافرەتی جیهانی لێنراوە و سەدان هەزار کۆمێنتی ناشیرینی لەسەر نوسراوە . ئەمە ناخۆشترین کاتەکانی ژیانی بووە.  بەڵام ئەو بڕیاریدا لە رێگەی ئەو متمانە بەخۆبوونەوە کە هەیەتی هەموو ئەو کەسانە پەشیمان بکاتەوە لەو قسە ناشیرینانەی بەرامبەری نوسیویانە، راستییەکەی و ئەو لەم کارەی سەرکەوتوو بوو و ئەمە بووە دەستپێکی ژیانێک بۆ لیزی کە تەنانەت ئێستا سەدان هەزار کەس ئارەزووی ئەو ژیانی ئەو دەکات.
لیزی بڕیاری دا بەرەنگاری هەموو ئەو قسەناخۆشانە ببێتەوە و بۆ هەمووان بسەلمێنێت کە جوانی ڕاستەقینە ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی بەدەستی دێنێت. بۆیە توانی بەشی پەیوەندییەکان لەزانکۆ تەواو بکات و لەهەمان کاتدا زۆر ئازایانە لەنوسینەکانی باسی لە نەخۆشی و شێوەی ڕووخساری خۆی بکات و ببێتە خاوەنی ٢ کتێب و لەچەندان بەرنامە داوەت بکرێت.
لیزی ئێستا خاوەن کەناڵێکی خۆیەتی لە یوتیوب کە زیاتر لە ٢٤٠ هەزار فۆلۆوەری هەیە و هەوڵدەدات یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە تووشی گاڵتەپێکردن دەبنەوە لە کۆمەڵگا و پاڵپشتیان بکات. ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەشداری کەمپینێکی دەربارەی پرۆژە یاسای فیدراڵی بۆ رووبەڕوونبوونەوەی گاڵتە پێکردن کردووە.
ئێستا هەموو ئە کەسانەی قسەی ناشیرینیان بە لیزی گوتووە و وەکو ناشیرینترین ئافرەتی جیهان ناوزەدیان کردووە،  ساڵانە بە هەزاران دۆلار دەدەن بۆ ئەوەی لەو بەرنامانەدا بەشداری بکەن کە لیزی تێیدا قسە دەکات.
ئەو لەرێگای متمانە بە خۆبوونەوە بووەتە سەرچاوەی هێز و رۆحییەت دان بە سەدان کەس کە بەهۆی ناشیرینی رووخساریانەوە خۆیان لە کۆمەڵگا بەدوور گرتووە و لە ترسی تانەی خەڵک ناتوانن بێنە دەرەوە . بۆیە دەتواندرێت بگوترێت هەموومان دەتوانین ببینە جوانترین ئافرەت لە جیهاندا بە مەرجێک متمانەمان بە جوانی ئەقڵ وناخمان هەبێت و لەم رێگەیەوە دەتوانین سەرنجی هەموو خەڵک بەلای خۆماندا راکێشین.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!