Find anything you need on Yalla

بەرهەمى پەتاتەى کوردستان، سێ ئەوەندەى خواستى هاوڵاتیانە

0

بەشى شەشەم
بیلال سەعید، رۆژنامەنووسى ئابوورى

پەتاتە کە لەڕووی چاندن و گرنگی پێدانەوە لەدوای گەنم و برنج و گەنمەشامی ڕیزبەندی چوارەمی وەرگرتووە، رۆژ بەرۆژ ئەم بەرهەمە خۆراکییە کشتوکاڵییە لەزیادبووندایە وبە ئەندازیەک لە دواین داتاکانى وەزارەتى کشتوکاڵ دەرکەوتووە کە بەرهەمەکەى سێ ئەوەندەى پێویستى ناوخۆیی کوردستانە.
پەتاتە، یەکێکە لە ناسراوترین و بەرفراوانترین بەرهەمە خۆراکییە کشتوکاڵییەکان لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی ئەو بەها خۆراکییە بەرزەى کە هەیەتی، بۆ یەکەمچار لە سەدەی 16 دۆزراوەتەوە لە ئیسپانیا بەرهەم هێنراوە،
لە سەرەتاکانی دۆزینەوەوەو بەرهەمهێنانی پەتاتە، هەندێک لە خەڵکی وایان دەزانی کە بۆ خواردن گونجاو نییە تەنانەت بە ژەهراوییان دەزانی، بەڵام لە ئێستادا خواستێکی زۆری لەسەرە بەتایبەت لە پیشەسازی فاست فوود.
ساڵى 2009 بەرهەمی جووتیارانی کوردستان لە پەتاتە کەمتر لە 12 هەزار تۆن بووە، ئێستاش ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ دەریدەخات کە بەرهەمی پەتاتە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایى ئەمساڵ بگاتە 225هەزارتۆن.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، 675 جووتیار لە هەرێمى کوردستان ساڵانە پەتاتە دەچێنن و شەش کۆمپانیای تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی پەتاتە لەکوردستان هەیە، کە ئەمە وایکردووە بەرهەمى پەتاتەى کوردستان بگاتە رێژەیەک کە سێ ئەوەندەى خواستى بەکاربردنى ساڵانەى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانە.
گرفتى بەردەم بەروبوومى بەرهەمى کشتوکاڵى لە کوردستان ساغ نەبوونەوەی بەرهەم و کەمیی کۆگایە بۆ هەڵگرتنی، بۆیە بەرهەمى پەتاتەى کوردستان نزیکەی 80%ی هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت.
پسپۆرانى کەرتى کشتوکاڵ ئاماژە بەوەدەکەن کەش وهەوا و خاک و ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ چاندنی پەتاتە زۆر گونجاوە، بەتایبەت وەرزەکانى بەهار و پاییز ، بۆیە جووتیاران زۆرتر لە وەرزی بەهاردا پەتاتە دەچێنن، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاریش بەرهەمەکەی هەڵدەگرنەوە.

بەرهەمى پەتاتەى کوردستان لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوو/ بەتۆن
ساڵى 2012 بڕەکەى 81.615 تۆن
ساڵى 2013 بڕەکەى 87.264 تۆن
ساڵى 2014 بڕەکەى 113.456 تۆن
ساڵى 2015 بڕەکەى 140.587تۆن
ساڵى 2016 بڕەکەى 213.356 تۆن

ئەو وڵاتانەی زۆرترین پەتاتە بەرهەم دەهێنن لە جیهان
بەرهەمی ساڵانە بەتۆن
1. چین: بڕەکەى 96. 13 ملیۆن
2. هیندستان بڕەکەى 96.4 ملیۆن
3. رووسیا بڕەکەى 31.5 ملیۆن
4. ئۆکرانیا بڕەکەى23.7ملیۆن
5. ئەمریکا بڕەکەى 20.05 ملیۆن
6. ئەڵمانیا بڕەکەى 11.6ملیۆن
7. بەنگلادیش بڕەکەى 9.45 ملیۆن
8. فەرەنسا بڕەکەى 8.05ملیۆن
9. پۆڵەندا بڕەکەى 7.69 ملیۆن
10. هۆڵەندا بڕەکەى 7.1 ملیۆن

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!