گەڕانەوە و پاشەکشەکردنی یاسا!

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێداگیری له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵ و بنه‌ما مرۆییه‌کان ده‌که‌ن، وێڕای خه‌باتی له‌مێژینه‌ی رێکخراوه‌کانی ژنان له‌ ئاست عێراق و کوردستان بۆ نه‌هێشتن وبنه‌بڕکردنی دیارده‌ باوه‌ نه‌شیاوه‌کان و جیاکارییه‌کانی وه‌ک، گه‌وره‌ به‌ بچووک،  به‌زۆر به‌شوودانی کچان، به‌شوودانی کچ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی و پێش وه‌ختدا، فره‌ژنی و شیربایی و چه‌ندینی تر، به‌گشتی له‌ رێی چالاکی هه‌مه‌ڕه‌نگ و کارکردن له‌سه‌ر گۆڕینی یاساکان، به‌ڵام  تازه‌ په‌رله‌مانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر به‌شوودانی کچان ده‌دات له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا.

ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌، سه‌ره‌ڕای ده‌رخستنی عه‌قڵیه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌رده‌خات، هێنده‌ی ئه‌وه‌ش عه‌قڵیه‌تی دواکه‌وتوویی وناشارستانی و نادیموکراسی کۆمه‌ڵ پیشان ده‌دات که‌  ده‌رئه‌نجام جگه‌ له‌ پاشه‌کشه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی یاساکان وکۆمه‌ڵ بۆ دواوه‌، هیچ ئاما‌ژه‌یه‌ک‌ ناگه‌یه‌نێت،  وه‌ پێشێلکردنێکی دیاره‌ بۆ کچانێک که‌ له‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی منداڵیدایه‌ که‌ نه‌ له‌رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و فیزیکییه‌وه‌ له‌ ئاماده‌‌ییدا نییه‌ بۆ چوونه‌ نێو ئه‌و قۆناغه،  له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ بیرکردنه‌وه‌و ده‌نگدان له‌سه‌رئه‌م جۆره‌ یاسایانه‌، ڕه‌وایه‌تیدان زه‌قتر ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر زاڵێتی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری له‌ کۆمه‌ڵدا که‌ هه‌میشه‌ شته‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و خۆشیدا ده‌بێت بۆ پیاوان و له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لانان وگوێپێدان ده‌بێت له‌سه‌ر ژنان، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره‌ یاسایانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆ ئاینی ئیسلام که‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانانه‌ له‌ ده‌ستوری عێراقدا.

لێره‌وه‌ بێده‌نگ نه‌بوون و فشاری سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی ژنان، منداڵان، مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن رۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ر ده‌بینن له‌ وه‌ستان و کارنه‌کردن و بنه‌بڕکردنی هه‌موو ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ ،  بۆیه‌ کاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌مووان پێویسته‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، چونکه‌ ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند له‌و پرۆسه‌یه‌ کچان نییه‌، به‌ڵکو کوڕان و گه‌ڕانه‌وه‌ی  کۆمه‌ڵه‌  به‌ره‌و دواوه‌ به‌گشت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!