Find anything you need on Yalla

بەغدا: ناوەندیی ڕۆشنبیریی جیهانیی

0

 

شاری بەغدا لە ساڵی ٧٦٢زاینیی لەسەر دەستیی خەلیفەی عەباسیی ئەبوو جەعفەر مەنسور وەک بنکەیەکی نوێ بۆ ئیمبراتۆرییەتیی ئیسلامیی بنیادنراوە. شاری بەغدا بە شارێکی نوێ دادەندرێت بە بەراورد لەگەڵ شاری وەرکا کە بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان دادەندرێت و پێگەکەی دەکەوێتە نێوان دوو ڕوبارەکە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٢٠٠ی پێش زاین، ژمارەی دانیشتوانەکەی بە ٨٠ هەزار کەس پێوانە دەکرێت و هەندێک پێیان وایە ناوی شارەکە لە وەرکاوە وەرگیراوە.

لەم ڕژگارەدا زۆرجار دەبیستین ناوی بە غدا بە توندوتیژی و گەندەڵییەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام  سەرەتای دروستبوونی پێش ١٢٥٠ ساڵ نیشانەی شکۆمەندیی و بنیادنانیی شارستانییەت بووە.

یەعقوبیی، مێژووناس و خاوەنیی پەرتوکیی وڵاتان بەغدای بە “شوێنی بە یەک گەیشتنیی گەردوون” وەسف کردووە و گوتوویەتی “بە هۆی پێگە جوگرافییە گرنگەکەیەوە لەسەر دیجلە و نزیکی لە فوراتەوە وایکردووە ڕێگاکانی بازرگانیی ئاسانتربن. لەو کاتەشدا (دارئەلسەلامی بەغدا) بووە بە ناوەندێکی جیهانیی و ماڵێک بۆ زانایان و فەلەک ناس و شاعیران و فەیلەسوفەکان”.

پاش ئەوەی مەنسور بڕیاری بنیادنانی شارەکەیدا، ڕێکەوتی ٣٠ی تەموزیی ٧٦٢ وەک ڕۆژی بنیادنان ئاشکرا کرد. دواتریش هەستا بە کۆکردنەوەی هەزاران ئەندازیاری بیناسازی و پسپۆڕی یاسایی و ڕوپیو و دارتاش و ئاسنگەر و کرێکاری ئاسایی لە سەرانسەریی ئیمراتۆریەتیی عەباسییەوە. بە پێی وتەی یەعقوبیی، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کرێکار لە بنیادنانی شارەکەدا بەشدارییان کرد.

دیزاینە خڕەکەی و چوار دەروازە نایابەکەی شارەکە زۆر سەرنج ڕاکێش و داهێنەرانەبوون. دەروازەکانیش پێکهاتبوون لە خەرسان، شام، کوفە  و مەنسوڕ بڕیاری دەرکرد بە دانانی ئێشکگر بۆ هەر یەک لە دەرگاکان.

سەبارەت بەو ڕێگایانەی کە دەچونەوە نێو شارەکە دوکان و بازاڕێکی زۆری تێدابوو. لەسەر شەقامە سەرەکییەکەش چەندین کۆڵان و شەقامی بچوکی تێدابوو بەرەو ماڵەکان. ناوەندی شارەکەش دوو باڵەخانەی مەزنی تێدابوو کە ئەوانیش مزگەوتی گەورە و دەروازەی زێڕینی کۆشکی خەیفە بوو.

ساڵان تێپەڕی و مێژوونوسان زۆرێکیان سەبارەت بە شارە خڕەکە نوسییەوە بەڵام دواتر شارەکە وەک خۆی نەمایەوە لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٨٧٠ والی عوسمانیی مدحەت پادشا هەستا بە ڕوخاندنیی دیوارەکانیی شارە خڕەکەی مەنسور.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!