Find anything you need on Yalla

خاوەنی کۆنترین دوکانی ئەنتیکی هەولێر بەردەوامە لە کارەکانی

0

هەندێک بازاڕی میللی لە کوردستان هەن کە ناسراون بەو دوکانانەی کەلوپەلی ئەنتیک و کۆن و بەکارهاتوو دەفرۆشن، لە نێویاندا دراوی کۆن کە بووەتە ئارەزوویەک بۆ هەندێک و هەروەها دیناری عێراقیی و چەندین جۆری دیناری پێنجی و دەیی، هەروەها روپێ و لیرەی عوسمانی.

بازرگانانی ئەم جۆرە کارە زۆر کەمن و لە بازاڕەکانی هەڕاج و بازارە میللییەکان و بازاڕی قەڵا لە هەولێر و شارەکانی دیکەشدا دەبینرێن.

کوردۆ خاوەنی کۆنترین دوکانی ئەنتیک و شتی کۆن و دراوی کۆنە لە هەولێر، کە مێژووەکەی بۆ پەنجا ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لە باوک و باپیرانەوە بۆی ماوەتەوە. کوردۆ کەلوپەل و دراوی کۆن لە خەڵک دەکڕێتەوە و لە دوکانەکەی دەیفرۆشێتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کوردۆ عەززەدین لە بازاڕی قەڵات بە یەڵڵای راگەیاند کە بەر لە هاتنی داعش بازاڕی گەرمتر بووە و رۆژانە لایەنی کەم ١٠ بۆ ١٢ کڕیاری بیانی سەردانی دوکانکەیان کردووە ، بەڵام ئێستا لە رۆژێکدا لە یەک تا دوو کەس زیاتر تێپەڕ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا سوورە لەسەر کارەکەی و بەردەوام بوون لەسەر ئەم کارەی خێزانەکەی بە شانازییەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کوردۆ ئاماژەی بەوە کرد کە “زۆربەی ئەم کەرەستە و دراوە کۆنانە زیاتر لای بیانییەکان جێی سەرنجە”، بە پێی گوتەی ئەو، بەریتانیاکان ئەم بیرۆکەیەیان هێناوەتە ناوچەکە لە کاتی داگیرکاری عێراق لە لایەن بەریتانییەکانەوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خاوەن دوکانەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە دیاریکردنی نرخ لەسەر کەرەستەکان لەسەر بنەمای تەمەن و کوالیتی و چۆنێتی دروستکردن و شوێنی رەسەنی کەرەستەکە دیاری دەکرێت.

هەروەها لە دوکانەکەیدا دراوی کۆنی عێراقی دەفرۆشێت وەکو دیناری عێراقی سەردەمی مەلیک فەیسەڵ کە ئێستا ١٠ بۆ ١٥ هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەکات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کرانەوەی بازاری عێراق بە رووی کەرەستە جۆراجۆرەکان بووە هۆی هێنانی کەرەستەی ساختەکراوی کۆن و جیاواز، هەرچەندە ئەم کرانەوەیە کاریگەری نەکردە سەر نرخی ئەنتیکە رەسەنەکان، بەڵام رێژەی کڕین لە لایەن هاوڵاتیانەوە هێندە نییە و نەبوونی گەشتیاری بیانیش هۆکارێکی دیکەیە کە عاشقی کلتور و پارچە مێژووییەکانی عێراقن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!