Find anything you need on Yalla

دروستکەرێکی ئۆتۆمبێل خەون دەبینێت بە کردنەوەی گەورەترین گۆڕەپانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی کۆن

0

محمد عەبدوڵا – يلا، کەرکوک

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

“بەهۆی سەختی ژیانەوە نەیتوانی خوێندنی ناوەندی تەواو بکات، زۆرێک لە زانایانیش بەهەمان شێوە خوێندنیان تەواو نەکرد وەکو (ئەدیسۆن) و (بێل کیتز)، گرنگ ئەوەیە لە ئەزموونی سەرکەشی نەترسیت” ئەمە گوتەی دانا ئیبراهیمی ٣٥ ساڵە. دانا ئۆتۆمبێلەکەی دادەگیرسێنێت و بەرەو وەرشەکەی ڕێدەگرێت بۆ کار کردن لەسەر ئۆتۆمبێلە کۆنەکان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دانا لە شاری کەرکەک لەدایک بووە و خێزاندارە و باوکی دوو کچە، کاری ئۆتۆمبێل شۆردن دەکات دەکات پاش ئەوەی وازی لە شۆفێری هێنا، هیواداریشە ببێت بە یەکێک لە گەورەترین ئۆتۆمبیل دروستکەرەکان لە عێراقدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئاماژەی بەوە کرد لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەوە پێنج ئۆتۆمبێلی دروست کردووە هەروەها گوتی ” هەتا ئێستا پێنج ئۆتۆمبێلم دروست کردووە و ئێستا لەسەر شەشەم دانە کار دەکەم ، سیان لەو ئۆتۆمبێلانە ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ بوون، بەڵام یەکەمیان لە ئاسن و تەختە دروست کرابوو، کار دەکەم بۆ گەشە پێدانی ئەو کەرەستانەی بەکاریان دەهێنم و هەندێک لەو کەرەستانە لە دەرەوە دەهێنم و تێچوی زیاتریشی پێویستە.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دانا هەستی بەم ئارەزووە کرد کاتێک ئۆتۆمبێلێکی کۆنی لە جۆری (فۆرد) کڕی، پاشان چاکی کرد و لە هەولێر فرۆشتییەوە، پاش ئەوەی فێری کارەکە بوو، بڕیاریدا کار لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە بکات کە مۆدێلیان پێش ساڵی ١٩٤٠.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دانا گوتی” دەیەوێت کار لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبێل بکات کە بە هەوا کار دەکات بەڵام ئەو پرۆژەیە پێوسیتی بە بودجەیەکی باش هەیە و لە ئێستادا لە توانایدا نییە، هەروەها پلانی هەیە بۆ دروستکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە بۆنە و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری بە دیزاینێکی زۆر تایبەت،  هەروەها خەونی ئەوەم هەیە گۆڕەپانێکی تایبەت تەرخان بکەم بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان لە کەرکوک، ئەمەش وا لە هەوادارانی ئۆتۆمبێلی کۆن دەکات هانیان بدات و ئۆتۆمبێلەکانیان چاک بکەنەوە”.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پاڵپشتی ماددی و دەست نەکەوتنی شوێنێکی فراوان و گونجاو وەکو گەراجێک کارێکی قورسە بۆ کەسێک بتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی چاک بکاتەوە، جگە لەوەش نەبوونی یاریدەدەر و هاوبەش لەو کارەدا و هەروەها نەبوونی هەلی بینی کۆرس و خول بۆ گەشەپێدانی لەو بوارەدا لە گرنگترین ئاستەنگەکانن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دانا دەڵێت ” لە یەکەم جاردا تێچوی ئۆتۆمبێلێک ٣٥٠٠$ ە بەڵام بۆ جاری دووەم و سێیەم کەمترە، هەمیشە بۆ تەواوکردنی ئۆتۆمبێلێک هەموو پارەکانم تەواو دەبێت بەڵام بە هۆی خۆشەویستیمەوە بۆ ئەو کارە وام لێدەکات بەردەوامبم. لە سەرەتادا بۆ تەواوکردنی پیویستم بە ٤ مانگ بوو، بەڵام لە ئێستادا بە ٢٠ ڕۆژ کارەکە تەواو دەکەم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دانا هیوا دەخوازێت حکومەتی ناوخۆیی کەرکوک یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکانی لە نێو شوێنە گشتییەکان وەکو سیمبول دابنێت، پێی وایە ئەگەر بتوانێت لەگەڵ ئەو کەسانەدا کار بکات کە ئارەزویان لە ئۆتۆمبێلی کۆن  هەبێت ، دەتوانیت ئەنجامی باشتری هەبیت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!