Find anything you need on Yalla

دواى دارمانى سینەما لە عێراق، سینەماکارە گەنجەکان دەیانەوێت دوبارە بەهێزی بکەنەوە

0

سەلام زێدان – یەڵڵا/ بەغدا

سینەمای عێراقی هێواش هێواش بەرەو ڕوی لەناوچون دەبێتەوە لە ئەنجامی بایەخ نەدانی لایەنەکانی حکومەت و ئەوەش وای کردووە ژمارەیەکی زۆری گەنجی عێراقی لە بواری سینەمادا پشت بە هەوڵەکانی خۆیان ببەستن و بەشداربن لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان. 

لە ئەرشیفی سینەمای عێراقدا ٢١٩ فلیم هەیە کە ٣٧ دانەیان لەبارەی خەیاڵ و بەڵگەییە. هەر وەک ڕێکخراوی سینەماکارانی عێراقی بێسنور لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ڤیستیڤاڵی بەغدادی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبەن چوونەتە پاڵ ڤیستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی بەغداد. بەهۆی نەبوونی ژێرخانەوە، زۆربەی سینەماکانی عێراق لە دوای کەوتنی رژێمی پێشووی عێراق لە کار کەوتن.

فەلاح عەزاوی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی سینەما بە یەڵلای گوت: “ئەوەی ئێستا هەمانە لە عێراق سینەمای تاکە  نەک سینەمای دامەزراوەیی. هەندێک گەنج هەن فیلم بەرهەمدەهێنن  تەنها بۆ ئەوەی لە ڤیستیڤاڵەکان بەشداربن، لە کاتێکدا سینەما خۆشی و کولتوورە جگە لە دیوە پیشەسازییەکەی.” هەروەها گوتیشی، “ئەگەر بەڕێوبەرایەتی سینەما بییەوێت فیلمێکی درێژ بەرهەم بهێنێت ئەوا پێویستی بە بودجەی وەزارەت دەبێت، بەڵام لە راستیدا وڵات خۆی لە دۆخی قەیراندایە هەر بۆیە دواجار لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی فیلم دەوەستێت”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
دەرهێنەر (فەیسەڵ یاسری) هونەرمەنەکان ئاڕاستە دەکات لە فیلمی (بەغدا خەونێکی وەردیە). فۆتۆگراف: سەلام زێدان

نەبوونى پاڵپشتی بۆ سینەماکاران لەلایەن کەرتی گشتیەوە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانى داڕمانى سینەماى عێراقی دادەنرێت، لە لای خۆیەوە مەهدی عەباس ڕەخنەگری سینەمایی بۆ یەڵا گوتی “لە ئێستادا سینەمای عێراقی سست و لاواز بوە بە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانەوە  لە لایەن بەڕێوبەرایەتی شانۆ و سینەماوە ئەویش بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی حکومەت بۆ بەرهەمهێنان”.

ئاماژەی بەوەش کرد ” بەرهەمهێنان سنوری بۆ دانراوە و تەنها کورتە فیلم بەرهەمدەهێنرێت ئەویش لە لایەن گەنجەکان و هەندێک لایەنی وەکو ناوەندی عێراقی بۆ فیلمی سەربەخۆ و  هەندێک دامەزراوە لە پارێزگاکانیتر و پەیمانگا و ئەکادیمییەکانی سینەما” گوتیشی ” ئەو سستییەی لە بەغداد هەیە دەتوانرێت بگۆڕدرێت و وەک لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت لە سێ بەڕێوبەرایەتی (هەولێر- سلێمانی- دهۆک) بەرهەمهێنانیان هەیە و ژمارەیەکی زۆر فیلمی درێژ و کورتییان بەرهەم هێناوە”.

بەڵام سەرباری ئاستەنگیەکان هەندێک لە سینەماکارانى گەنج تا ئێستاش فیلمی سینەمای بەرهەم دێنن و لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانیش بەشداری دەکەن، لەبارەى رۆڵی گەنج لە سینەماى عێراقی لەیس کەریم سینەماکاری گەنج بۆ (یەڵا) گوتی ” گەنجە سینەماکارەکانی عێراق لەسەر ئەرک و ماندووبوونی خۆیان کار دەکەن، بەتایبەتی پاش ئەو ئابڕوچونەی ڤیستیڤاڵی فیلمی بەغدای پایتەختی ڕۆشنبیری عەرەبی کە هەندێک لە ڕۆشنبیران فایلی گەندەڵی  و بەفیڕۆدانی پارەیان ئاشکرا کرد لە فیلمە ئاست نزمەکاندا”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هەردوو هەنەرمەندی بەریتانی (هاری لیستەر سمس) و (کۆڵن دیڤیدریس) لەکاتى بەشداریکردنیان لە فیلمی (نجم البقال) کە باس لە شۆرشی بیست لە عێراق دەکات.

ئاماژەی بەوە کرد “گەنجە سینەماکارەکانی عێراق ناتوانن خەونەکانیان بەدی بهێنن چونکە پیشەسازی فیلم پێویستی بە ماددەی بەڵگەنامەیی هەیە کە لەو بوارەشدا کەسی شارەزا و زانستی کەمە بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە فیلمی سینەمایی سەربەخۆ  نەبێت لە عێراق، بەڵکو چەندین فیلمی سینەمایی لە ڤیستیڤاڵە جیهانییەکاندا کێبڕکێ دەکەن”.

سەرباری لاوازی دارایی و گەندەڵی داتەپینی ئابوری و ئەمنی عێراق لەیس هێشتا گەشبینە، ئەو وتی ”گەنجە سینەماکارەکان هێشتا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن سەرەڕای ئەو بارودۆخە خراپەی عێراق و قەیرانی شەڕ و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری وڵات”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!