Find anything you need on Yalla

زوها حەدید مەدالیای ئاڵتونی لە ئەندازیاری تەلارسازی شاهانەی بەریتانیدا دەباتەوە

0

پەیمانگای شاهانەی بەریتانیبۆ ئەندازیاری تەلارسازی خەڵاتی شاهانەی ئاڵتونیی دەبەخشێتبە زوها حەدید وەکو یەکەم یافرەت کە بەتەنها ئەم خەڵاتەی بەدەست هێناوە.

پەیمانگای شاهانەی ئەندازیاری تەلارسازی بەریتانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، زوها حەدید خاوەنی بڕوانامەی ڕێزلینانی پەیمانگای ئەندازیاریی تەلارسازی ئەمریکیی،  توانی مەدالیای ئاڵتونی شاهانەی ئەندازیاری تەلارسازی بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەدەست بهێنێت. زەهرا لە ساڵی ١٩٥٠ لە بەغداد لەدایک بووە و بوو بە یەکەم ژن کە بەتەنها و بێ ئەوەی بەشداربێت لە گروپێکدا توانی مەدالیای ئاڵتونی شاهانە بەدەست بهێنێت بۆ ساڵی ٢٠١٦.  هەروەها پەیمانگاکە ڕایگەیاند کە لە ئاهەنگێکدا لە مانگی شوباتی ٢٠١٦دا میدالیاکە وەردەگرێت.

جەین دانکان سەرۆکیRIBA  و لیژنەی هەڵبژاردن  گوتی ” زوها حەدید کەسێکی کاریگەر و بەناوبانگە لە بواری تەلارسازیدا لەسەر ئاستی جیهان ” و هەرەوەها ئاماژەی بەوەش کرد” خۆشحاڵم کە خەڵاتی مەدالیای ئاڵتونیی شاهانەی بەدەست هێنا بۆ ساڵی ٢٠١٦.  و بە پەرۆشم بۆ بینینی ئەو کارانەی لە داهاتوودا ئەنجامی دەدات لە بوارەکەیدا”.

زوها بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند پاش ئەوەی هەڵبژێردراوە بۆ پێدانی خەڵاتی شاهانە و گوتی:

” زۆر شانازی دەکەم بەوەی کە خەڵاتی شاهانە بەدەست دەهێنم، بە تایبەتیش کە دەبم بە یەکەم ژن کە بە تەنها ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت. دەمەوێت سوپاسی پیتەر کوک، لویزا هۆتۆن و دەیڤد چیپەرفیڵد بکەم بۆ کاندیدکردنم و هەروەها جەین دەنکان و لیژنەکە بۆ پاڵپشتی کردنم.  لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر ئەندازیاری تەلارسازی ژن دەبینین، بەڵام مانای ئەوە نییە ئاسانبێت بۆیان. هەندێک جار ژنان ڕوو بە ڕووی کێشمە کێشمی زۆر گەورە دەبنەوە. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانی زۆر کرا و لەسەر ئەم گۆڕانکارییەش بەدەوام دەبین. ئەم دان پێدانانە شەرەفێکە بۆ خۆم و کارەکەشم. بەشێک لە کاری ئەندازیاری تەلارسازی ئەوەیە وا لە خەڵک بکەیت هەست بە ئاسودەیی بکەن لەو شوێنانەدا کە تێیدا دەژین و ئەوخوێندنگا و شوێنانەی کە کاری تێدا دەکەن،  هەر بۆیە دەبیت ستانداردەکانمان بەرز بکەینەوە”.

زوها حەدەید بە نمونە دادەنرێی لە عێراق و جیهاندا. تێکۆشانێکی زۆری ئەنجامدا تا گەیشتە بەرزترین پلەی ڕیزلێنان لە بواری ئەندازیاری تەلارسازیدا و شوێن و باڵەخانەیەکی زۆر دەبینین  لە  جیهاندا کە زوها نەخشەو پلانی ئەندازیاری بۆ داناوە.

ئەمانەش هەندێک لە کارە بەناوبانگەکانی زوهان:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!