Find anything you need on Yalla

عێراقیەکان ئەمساڵ تەماشای زنجیرە دراما عێراقییەکان ناکەن

0

 

سلام زيدان – يەڵلا/ بغداد

 

زۆربەی زۆری عێراقییەکان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا تەماشای بەرنامە و زنجیرە دراما ناوخۆییەکان ناکەن ئەویش بەهۆی لاوازی و دووبارەبوونەوەی بەردەوامی بابەتەکان و پێشکەش نەکردنی چارەسەرێکی گونجاو لە بابەتەکانیاندا بۆ ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە ئەوانی تێدا دەژین.

عەلی سەفا، هاوڵاتییەکی عێراقییە و بۆ یەڵڵا گوتی، بەرنامە عێراقییەکانیش تەنها سوکایەتی بە هەستی هاوڵاتیان دەکەن  لە رێگای کامێرای شاراوەوە و بابەتەکانیان هاندان و چارەسەری تێدا نییە بۆ ئەم بارودەۆخەی وڵات”.

ئاماژەی بەوەشکرد “هێشتا دراما سوری و میسرییەکان شاشەکانی جیهانی عەرەبی بە گشتی و عێراقیانبە تایبەتی  داگیر کردووە و زیاتر سەرنجی تەماشاکەرانی عەرەب بۆلای خۆیان رادەکێشن چونکە ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزە وبابەتەکانیان زیاتر سەرنجراکێش و پڕماناترن و هەروەها چارەسەر پێشکەشی تەماشاکەرانیان دەکەن سەبارەت بەو رووداوانەی لە جیهانی عەرەبیدا روودەدەن”.

کەناڵە ئاسمانییەکانیش لە مانگی رەمەزاندا چەندین زنجیرە درامای تەرفیهی پێشکەش دەکەن لەوانەش “غسل ولبس” و “مذكرات شلتاغ” و”جراوية” و”قلب التفاحة” و”ثري فيز”.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەبارەت بەو زنجیرە دراما و بەرنامانەی کە کەناڵە ناوخۆییەکان لە مانگی رەمەزاندا پەخشی دەکەن، موحان پێی وابوو کە لەگەڵ زەوقی ئێراقییەکاندا ناگونجێن و بابەتەکانیان  تا رادەیەکی زۆر دورن لە دابوونەریتی کۆمەڵایتەییەوە، گوتیشی “ئەو بەرنامە و زنجیرە درامایانەی لە مانگی رەمەزاندا پەخش دەکرێت هیچ بیرۆکە و داهێنانێکی مەزنی تێدا نییە کە لەگەڵ زەوقی ئێراقییەکاندا بگونجێت بەڵکو تەنها سوکایەتییە بە عێراقییەکان”.

گوتیشی “زۆربەی عێراقییەکان تەماشای زنجیرە دراما عەرەبییەکانی وڵاتانیی دیکە دەکەن، بەتایبەتیش باب ئەلحارە و مەئمون و هاوبەشەکانی و بەرنامەی سەدمە”.

لە لای خۆشییەوە حەیدەر نعێمی، رۆژنامەنوسی پسپۆر لە بواری هونەردا بۆ یەڵڵا گوتی “درامای عێراقی لەم وەرزەدا ئاستی بەرهەمهێنانی زۆر کەم بووەتەوە و هۆکارەکانیش زۆر لاواز و ناروونن”، گوتیشی “ئەمساڵ بە شێوەیەکی گشتی بەرهەمهێنانی زنجیرە دراماکان زۆر کەمبوونەتەوە لە چاو ساڵی پێشوودا”.

گوتیشی “بەرهەمهێنەکان قەیرانی داراییان کردوە بە بیانوو بۆ بەرهەم نەهێنان، لە کاتێکدا ئەمساڵ سوریا شازدە بەرهەمی هونەریی بەرهەم هێناوە لە کاتێکدا قەیرانی سوریا لە رووی دارایی و سیاسییەوە لە عێراق زیاترە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!