Find anything you need on Yalla

نێتفلێکس ئێستا لە عێراقیش دەست دەکەوێت

0

نێتفلێکس ئێستا لە عێراقیش دەست دەکەوێت: خزمەتگوزاریی ڤیدیۆیی نێتفلێکس فراوان کردنی کارەکانی لە جیهاندا ڕاگەیاند

هەنگاوێکی نوێ وا دەکات عێراقییەکان بە وەتس ئەپ و ڤایبەر پەیوەندی بکەن بە کەس و کار و نزیککەکانیانەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا. ئەمڕۆ نێتفلێکس ڕایگەیاند کە دەست دەکات بە فراوان کردنی خزمەت گوزارییەکانی لە هەموو جیهاندا. یەڵا پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ هەموو عێراقییەکان نامە بۆ کەس و کارەکانیان بنێرن لە دەروەی وڵات  و داوای وشەی نهێنی بەداربوونیان لێ بکەن .

نێفلێکس وا دەکات بتوانیت فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان بە شێوەیەکی خێرا و بێسنور لە ڕێگای ئینتەرنێتەو و تەلەفزیۆنێکی تایبەت بە خۆت یان   PS3، Xbox   هەر ئامێرێک کە لەگەڵ نێتفلێکسدا کار بکات. هەروەها دەتوانیت لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە بیبینیت. دەتوانیت لە ڕێگای بەشداری مانگانەوە ببیت بە ئەندام لە نێتفلێکسدا.

لە ئاهەنگی ساڵانەی نمایشی ئامێرە ئەلکترۆنییەکاندا لە لاسفیگاس CES، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای هاستینگەر ڕایگەیاند لە ئێستادا ١٩ وڵات دەتوانن ئەم خزمەتگوزارییە بەکار بهێنن. هەندێک زانیاری ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە  کە کۆمەڵێک بەرنامە و زنجیرەی  تەلەفزیۆنی و فیلمی نوێ لە ئێستادا لە عێراق دەست دەکەوێت.

یەڵا ڕۆشتە ناو دوکانێکی DVD لە ناوچەکە و پرسیاری لە دوکاندارەکە کرد ئایا نیگەرانە لەو کێبڕکێکارە نوێیەی کە بۆی پەیدا دەبێت، بەڵام دوکاندارەکە خۆی زۆر سەرقاڵ بوو بە تەماشکردنی زنجیرە ئۆنلاینەکانەوە لەسەر ئینتەرنێت، ئای لەو سوتفەیە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!