Find anything you need on Yalla

پلانی دامەزراندنی مۆزەخانەی کەلتوری کوردی لە دیزاینی لایبسکاند

0

 

پاش دەنگۆی شەش ساڵ، کۆمپانیای لایبسکاندی بیناسازیی ئەندازیار دانیاڵ ئەبیسکاند یەکەم پلانی خۆی لەسەر دروستکردنی مۆزەخانەیەکی تایبەت کەلتوری کوردی لە کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.

 

وا بڕیارە ئەو مۆزەخانەیە لەسەر قەڵای هەولێر و بە ڕوبەری ١٤ هەزار مەتر چوارگۆشە دروست بکرێت. وەک زانراویشە ئەو پرۆژەیە لە ئێستادا تەنها پلانە. ئەوەش کە ڕیگرە لەبەردەم دەسپێکردنی ئەو پرۆژەیەدا ململانیەیە  لەگەڵ داعش و قەیرانی دارایی کە بەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستای گرتووە. ئەو کۆمپانیایەش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایان کرد کە “کوردەکان  لە ئێستادا سەرقاڵن بە جەنگی داعشەوە، دروستکردنی ئەو مۆزەخانەیەش لە کاتێکدا دەبێت کە بارودۆخی ئەو هەرێمە سەقامگیر ببێتەوە و مەترسی داعش کەم ببێتەوە لەسەریان”.

“وەک ئاشکرایە ئابووری هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە، هەر بۆیە بۆ دەسبەکاربوون لە پرۆژەکەدا داوای هاوکاری دەرەکی دەکەین”.

دیزاینی پرۆژەکە بێگومان لەسەر دیزاینی لایبسکان دەبێت کە سوچەکانی لە هەندێک لادا تێکەڵاوە و لە هەندێک لادا تیژە. لێرەشدا دەتوانن وێنەکان ببینن

بۆ دروستکردنی پرۆژەکەش سود لە جوانی سروشتی ناوچەکە وەردەگیرێت. “لەسەر لۆگۆی پرۆژەکە تیری سەوز دەبێت کە بەرەو ئاسمان ئاڕاستە کراوە و بە ئاگرێکی ئەبەدی کۆتایی دێت”. وەک لایبسکاند دەڵیت، ئاو بە نێو گۆڕەپانەکەیدا ڕێدەکات بۆ زیندوکردنەوەی یادی ئەنفال و کوشتنی بە کۆمەڵی کورد لە سەردەمی سەدامدا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!