Find anything you need on Yalla

پێشانگایەکی فۆتۆگرافی وێنەگرانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کۆدەکاتەوە

0

ئینستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر میوانداری بەرهەمی ژمارەیەک لە فۆتۆگرافەرانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەکات. ئەم پێشانگایە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی مێترۆگرافیدا سازکراوە و بۆ ماوەی سێ هەفتەش بەردەوام دەبێت.

ئەحمەد نەجم، بەڕێوبەری گشتی مێترۆگرافی بۆ یەڵڵا گوتی “مێترۆگرافی لە ١٩ی ئایاری ساڵی ٢٠١٠دا دامەزراوە ئێستاش هەستاوین بە رێکخستنی ئەم پێشانگایە. وێنەکان لە پیشانگاکەدا تیشک دەخەنە سەر چەندین لایەنی جۆراوجۆر لە عێراق و ئەو جوانییانەی کە لە دەزگا میدیا بیانییەکاندا پیشان نادرێن. بۆ نمونە، وێنەیەی سونە و شیعەکان کە هاوکاری یەکدەکەن.

“یەکێک لە وێنەگرە شیعەکانمان چیرۆکێکی لەسەر کێشەی سونەکان بڵاوکردووەتەوە، ئەوەی گرنگە بە لای مێترۆگرافییەوە شکاندنی بەربەستە تائیفی و مەزهەبییەکانە، ئەو وێنەگرانەش کە لەگەڵ مێترۆگرافیدا کار دەکەن پێکدێن لە مەسیحی، سونە، شیعە، عەرەب، کورد، تورکمان.. هتد و ئێمە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق دەکەین”.

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!