Find anything you need on Yalla

گڵکارێک لە کەرکوک کەلتورێکی کۆنی عێراقی دەبوژێنێتەوە

0

محمد عبدللە – یەڵڵا/ کەرکوک

“باوکم هەمیشە دەیگوت دەمەوێت ببیت بە فڕۆکەوان، باوکان هەمیشە بەم شێوەیەن، هیوای باشترین بۆ داهاتووی منداڵەکانیان دەخوازن”. بەڵام من زۆرێک لە کار و پیشەم تاقیکردەوە و لە کۆتاییدا گەڕامەوە سەر پیشەی باوو باپیرانم.” بەم وتانە، داود دەستیکر بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی لە کاتێکدا کە چەرخەکەی دەسوڕاند و ئاوی دەکرد بەسەر قورەکەدا و بەردەوامبوو لە کارەکەی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

داود لە قەرەداغی باشوری سلێمانی لەدایک بووە، بە  مەبەستی کارکردن و دابینکردنی بژێوی ژیانی بەردەوام لە هاتوچۆدا بووە لە نێوان بەغدا و کەرکوک و دۆزخورماتو. لە ساڵی ١٩٩٥ لەسەر دەستی مامی فێری پیشەی گڵکاریی بووە کە خۆی بە (کۆزاڵچی) ناوی دەبات، پاشان پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەشی سیرامیک  و دواتریش ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی لە بەغدا تەواکردوە. ئەو پێی وایە خوێندن کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەکردوەتە سەر ئەزمونیی کرداری لە کارەکەیدا بەڵکو شارەزایی زانستی لە بوارەکەدا پەیداکردوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کەشو هەوا و پلەکانی گەرما و ڕیژەی شێ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بەسەر ئەم کارەوە، سەرەڕای ئەوەی جۆر و پاکیی قوڕەکەش ڕۆڵ دەبینێت لە پاراستنی کارەکە و  نەشکانی لە کاتی برژاندنیدا لە نێو فڕندا” ئەمە گوتەی داود بوو لە کاتێکدا ئەو قورانەی لێدەکردەوە کە بە پەنجەکانییەوە نوسابوون.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

داود قوڕی باش لە قەزای دوزخورماتووەوە دەهێنیت بۆ کارەکەی بەڵام بۆ دروستکردنی هەندێک کەلوپەلی تایبەت قوڕی بەغدای پێباشترە. ئامادەکردنی قوڕ بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕدەبێت، لەسەرەتاداقوڕەکە دەپاڵێورێت لە پیسی و دواتر دەکرێتە نێو حەوزێکی ئاوەوە دووبارە دەپاڵێورێتەوە و پاشان ئامادە دەبێت بۆ شێلان و کارکردن. پاش دروستکردنی بە پێی خواست دەکرێتە فڕنێکی گەرمەوە کە١٠٥٠پلەی سەدییە،  هەندێک قوڕ پێویستی بە پلەی گەرمی زیاترە کە دەگاتە ١٥٠٠ پلەی سەدی تا ئامادە دەبێت،  ئامادەبوونی بەرهەمەکەش بە پێی ڕەنگەکەی دیاری دەکرێت. هەتا ڕەنگەکە زیاتر بەلای سپیی زەرباودا بڕوات ئەوا مانای وایە پیگەیشتوە و توند و ڕەقە بەڵام ئەگەر ڕەنگەکە نزیکبێت لە سور ئەوا کەمتر پێگەیشتوە و توند و ڕەق نییە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پەیداکردنی شارەزایی لە کارێکدا مەرج نییە لە ڕێی خوێندنەوە فێریبیت، من ئەم پیشەیەم لە مامم وەرگرت و خۆشەویستیم بۆ کارەکە پەیداکرد. زۆرێک هەیە کە دەخوێنن و هیچ فێرنابن، من لە کاتی خوێندنمدا هاوکاری هاوڕێکانم دەکرد، تەنانەت جارێک یەکێک لە مامۆستاکانم پێی گوتم من دەخەیتە هەڵوێستی سەختەوە چونکە کارەکان زۆر لەیەک دەچێت و ناتوانم هەڵیانبسەنگێنم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

داود پێی وایە هۆکاریی بەردەوامیی لە کارەکەیدا مامی و ئامۆزاکانییەتی کە توانیویانە لەسەر ڕێچکەی باوو باپیرانیان بەردەوامبن سەرەڕای ئەوەی خەڵک لە ئێستادا کەمتر ئەو کەرەستانە بەکاردەهێنێت بەهۆی هاتنەناوەوەی بەرهەمە چینی و ئێرانی و تورکییەکانەوە. بەڵام ئارەزووی بۆ مانەوەی لە کارەکەدا وای لێدەکات داهێنان بکات و بەردەوامبێت لە کارەکەیدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

داود لەگەڵ دوو هاوپیشەیدا ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانییەوە دەچنە شوێنی کارەکەیان و پاکی دەکەنەوە و قوڕ دەشێلن و کاردەکەن و هەتا کاتژمێر٧ی ئێوارە لەسەر کارەکەیان بەردەوام دەبن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

“بۆ ماوەی ٢٢ ساڵە بە بەردەوامیی ئەم کارە دەکەم، بەڵام پێم وانییە بتوانم پێشانگایەکی تایبەت بەخۆم دابنێم، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداریم لە چەندین پێشانگادا کردووە لە بەغدا و کەرکوک، بەڵام دانانی پێشانگای تایبەت پێویستی بە پێشکەشکردنی شتێکە کە ناوازەبێت و داهێنانی تێدابێت، شتێکبێت کە ڕوح تێربکات نەک تەنها ڕوخساربێت”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

داود پێی وایە بەرهەمە گڵییەکان تەندروستترن لەو بەرهەمانەی لە پلاستیک وکانزاکان دروستکراون. سەرەڕای پێشکەوتن لە ئامێر و کەرەستەکانی ئەو کارە وەک فڕن و چەرخەی کارەبایی، بەڵام داود هێشتا بە شێوازە کلاسیکییەکە کاردەکات چونکە پێی وایە ئەو کارە پێویستی بە ڕوحە و کەرەستە کارەباییەکان ئەو ڕوحییەتە دروست ناکەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

“هەوڵدەدەم بەو شێوەیە بەردەوامبم لەسەر کارەکەم کە لە باوو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، چونکە ئەوان جێ پەنجەیان بە کارەکەوە دیارەوە ئەوەش وایکردووە کە کارەکەیان جیاوازبێت لە ناوچەکانیدیکە. دەمەوێت ئەم کەلتورە لەناونەچیت و هەوڵ دەدەم ئەزمونەکانم بگوازمەوە بۆ ئەوانیتر تا بتوانین بەردەوامی پێبدەین و لە پاش منیش کاری لەسەربکەن”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!