Find anything you need on Yalla

گەنجێکی عێراقی هەڵمەتی “بیر لە کەسانیتر بکەرەوە” ی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندرەوەی راگەیاند

0

سەجا هاشم -یەڵڵا / بەغدا 

لەم دواییانەدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین  پۆستەر بڵاوکرایەوە کە وێنە و دیزاینیی زۆر سادەی تێدابووکە هەڵگری مانایەکی بەهیز بوو بە مەبەستی ڕەتکردنەوەی بیرە داخراو و هەڵەکانی نێو کۆمەڵگا و رزگاربوون لێیان.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

عەلی حیجازیی، بەرپرسی هەڵمەتەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە بواری دیزاییندا لە چەندین ڕۆژنامەی ناوخۆیی و گۆڤار و کەناڵی تەلەفزیۆنیدا کاری کردووە.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

حیجازی گوتیشی بیرۆکەکە لە سەرەتادا “کورتکردنەوە”بوو بە مەبەستی کورتکردنەوەی زانیارییەکان تا خوێنەر بتوانێت بەئاسانی لێی تێبگات و بێزار نەبێت چونکە لە ئێستادا بە هۆی زۆری و درێژی ئەو بابەتانەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاودەکرێتەوە خوێنەران ئارەزوویان لە خوێندنەوەی بابەتەکان نەماوە و هەست بە بێزاری دەکەن، هەر بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە دەستمپیکرد کە هەندێکجار وێنەیەک  هاوتایە لەگەڵ هەزار وشەدا و دەستمکرد بە دیزاینکردن و دروستکردنی وێنە لەگەڵ دانانی ڕستەیەکی کاریگەر تا مانای وێنەکە بە تەواوی بگاتە خوێنەران”.

3
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەبارەت بە کاردانەوەی پێگە و ماڵپەرە ئەلیکترۆنییەکان حیجازی گوتی “کاردانەوەکان  زۆر ئەرێنی بوون و خەڵکی کاری پۆستەرەکانیان زۆر بەدڵبووکە ئەمەش بوو بە هاندەرێک کە کاری باشتر بکەم و بیرۆکەی نوێ بەکاربهێنم.

4
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە لای خۆشییەوە موستەفا سەعد بۆ یەڵا گوتیی “پۆستەرەکانی عەلی حیجازیی زۆر گرنگن بۆ هەر تاکێکی عێراقیی و عەرەبیی چونکە هەموومان لە یەک ژینگەی کۆمەڵایەتیی نزیک لە یەک دەژین، کارەکانی عەلی بە شیوەیەکی بەرچاو لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەوەی بە خۆوە بینی، وەک پۆستەری جگەرەکان کە یەکێکە لەو پۆستەرانەی سەرکەوتنی بەدەستهێناو بووە جێی ڕەزامەندی هەوادارانی، ئەمەش مانای ئەوەیە کە کارەکانی جێگەی رەزامەندی خەڵکە”.

5
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

جێگای ئاماژەیە کە زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆیی و عەرەبییەکان ئاماژەیان بە هەڵمەتەکە و کارە بوێرانەکانی ئەم هونەرمەندە کردووە.

6
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

7
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

8
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!