Find anything you need on Yalla

یەڵڵا لە سینەما: Deadpool

0

ئەگەر دەتەوێت خزمێک یاخود هاوڕێیەکی منداڵ لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ سینەما بۆ تەماشاکردنی فیلمی Deadpool، ئەوا ئێمە ئامۆژگاریتان دەکەین کە نەیانبەن، ئەم فیلمە پڕە لە قسە و نوکەی سەروو ١٨ ساڵ و بە هیچ شێوەیەک بۆ منداڵ نابێت.

Deadpool فیلمێکی کۆمیدی و ئەکشنە. لە سەرەتای فیلمەکەوە بەزمەکان دەست پێ دەکات، و رایان رێینۆڵد رۆڵی گەمژەیەک دەبینێت بە ناوی ‘وەید ویڵسۆن’، کە پێشتر سەرباز بووە و ئێستا بازرگانی دەکات. ویڵسۆن توشی شێرپەنجە دەبێت، و دەبێت ئەم راستیە قبووڵ بکات و چارەسەری پێویست وەربگرێت، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیەکەیدا، ئەوەی بۆ ئاشکرادەبێت کە هێز و دەسەڵاتێکی بێ سنووری هەیە، بەڵام پزیشکەکەی هەوڵ دەدات ئەم راستییە بشارێتەوە. ئیتر ویڵسۆن دەبێت بە Deadpool و دەیەوێت تۆڵە لە پزیشکەکەی بکاتەوە. لە فیلمەکەدا، Deadpool خۆی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە و وا باسی دەکات کە ئەمە چیرۆکێکی خۆشەویستییە.

هەرچەندە ئێمە لە یەڵڵا نازانین چۆن باس لەم فیلمە بکەین، بەڵام ئەوەندە دەزانین کە ئەم فیلمە بۆ هەموو کەسێک نابێت، چونکە چەندین دیمەنی دەستدرێژی و جنێو و سێکس و توندوتیژی تێدایە. بەڵام ئەگەر ئەم شتانە بێزارت ناکەن، پێشنیار دەکەین کە ئەم فیلمە ببینن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!