Find anything you need on Yalla

ئایا تەلارسازیی بەناوبانگی جیهانی زەها حەدید هیچ دیزاینێکی تایبەت بە عێراقی داناوە؟

0

پاش کۆچی دوایی تەلارسازی بەناوبانگی عێراقیی زەها حەدید زۆرێک پرسیاری ئەوەیان لا دروستبوو ئایا زەها حەدیدی بەناوبانگ کە دیزاینەکانی شۆڕشێک بوو لە جیهانی تەلارسازیدا هیچ دیزاینیکی هەیە تایبەت بە عێراق. وەڵامەکەش بەڵێ. زەها دیزاینی باڵەخانەیەکی نوێی کرد بۆ بانکی ناوەندی عێراق کە لەسەر کەناراوەکانی ڕوباری دیجلەی پایتەختی عێراقدا بنیات دەنرێت. بەرزی ئەو باڵەخانەیە ١٧٢ مەتر دەبێت و لەسەر ڕوبەریی ٩٠ هەزار مەتر چوارگۆشە بنیات دەنرێت. زەها لە ساڵی ٢٠١١ دا دیزانیی ئەم باڵەخانەیەی داناوە.

ئەمانەش بەشێکن لە وێنەی دیزاینی باڵەخانە نوێیەکەی بانکی ناوەندی عێراق کە زەها حەدید دیزاینی کردووە

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!