خۆراکەکانت بەپێی گروپی خوێنیت ڕێکبخە

0

ديار تيمور

بە پێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە گروپی خوێنی مرۆڤ پەیوەندی هەیە بەو جۆرە خۆراکانەی کە دەیخوات.

ئەگەر ڕژیمێکی خۆراکی تایبەت بە گروپی خوێنەکەت هەبێت ئەوا لەشت خێراتر خۆراکەکە هەزم دەکات و وزەیەکی زۆرت دەستدەکەوێت و لەپاڵ ئەمەشەوە کێشت دادەبەزێت..

ئەمەش ئەو خۆراکانەیە کە زانایان پێشنیاریان کردووە وەک ڕژیمێک بۆ گروپە خوێنییە جیاوازەکان:

١-گروپی خوێنی O: ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتینیان تێدایە، گۆشتە پەلەوەرییەکانی وەک مریشک و قەل و هیتر، گۆشتی ماسی و سەوزەوات بەڵام ئەم گروپە خوێنییە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی شیرەمەنییەکان و ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی کاربۆهیدراتیان بەرزە وەکو نانی گەنم و برنج و پەتاتە، خۆت بپارێزە لە خواردنی پاقلە، گۆشتی سوریش بە ڕێژەیەکی کەم بخۆ.

٢-گروپی خوێنیB: گروپی خوێنی B لە هەموو گروپەکانی دیکە ئاسانتر دەتوانن کێش دابەزێنن، خۆراکەکانی وەکو گەنمەشامی، ئەو بەرهەمانەی لە ئارد دروستدەکرێن وەکو نان و کێک و بسکیت، تەماتە، بادةم، کونجی و مریشک دەبنە هۆی قەڵەوبوون لەم گروپە خوێنییە بەڵام خواردنەکانی وەک هێلکە، گۆشتی سور، سەوزەوات و بەرهەمە شیرەمەنییەکان کە ڕێژەیەکی کەم چەورییان تێدایە هیچ کاریگەری ناکەنە سەر ئەم گروپە خوێنییە.

٣-گروپی خوێنیA: ڕژیمی خۆراکی ئەم گروپە خوێنییە سەختە چونکە پێویستە بە هەموو شێوەیەک دورکەونەوە لە خواردنی گۆشت جگە لە گۆشتی گیانەوەرە دەریاییەکان و زیاتر سەوزە و میوە بخۆن .

٤-گروپی خوێنی AB: خواردنە ڕێپێدراوەکانی ئەم گروپە خوێنییە بریتین لە خۆراکە دەریاییەکان، شیرەمەنی و سەوزەوات، ئەم گروپە خوێنییە بە گشتی ڕێژەیەکی نزمیان لە ترشی گەدە هەیە بۆیە پێویستە خۆیان بەدوربگرن لە خواردنەوە کافایینی و کهولییەکان و گۆشتی برژاو.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!