Find anything you need on Yalla

شیرینی کوردەواری: کودووی زەرد بەدارچین و بادەم

0

داهات زرار – هەولێر

ئەمە وەرزی کودووی زەردە، هەمووان لە بازاڕ و دووکانەکانی سەرشەقام شێوە و ڕەنگی ئەم میوە پایزییە سەرنجی راکێشاون، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە چێژ لە تامەکەشی وەربگرن، بەر لە ئێستا ڕێگەی ئامادەکردنی پاستای پایزەمان پێشکەش کردن، ئەمجارەیان شیرینیەکی کوردەواریمان بۆ ئامادەکردوون، کە پێکهاتەکانی کەمن و لەهەمان کاتیشدا  ڕێگەی ئامادەکردنەوەکەی زۆر سادە و ئاسانە .

 

پێکهاتەکان:

یەک دانە کودووی زەردی مام ناوەندی یاخود بچووک، واباشترە بچووک بێت بۆ ئەوەی تام و بەرامەی ئەو پێکهاتانە وەربگرێت کە دەیانئاخنینە ناوی و لەهەمان کاتیشدا کودووەکە لەناو مەنجەڵ جێگای ببێتەوە.

٣٤ کەوچکی چێشت شەکر

کوپێکی گەورە

گوێز و بادام و فستق و دارچین، ڕێژە و بەکارهێنانیان بەپێی ئارەزووە بەڵام بۆ ئەوەی بەتام بێت واباشترە ئەم پێکهاتانە بەکاربێنیت.

 ڕێگەی ئامادەکردن:

سەرەتا  بەچەقۆیەکی تیژ سەری کودووەکە لادەبەین و بە کەوچکێک دەنکە تۆو و ڕیشاڵەکانی ناوەوەی دەردەهێنین.

بادەم و گوێزو شەکر ودارچین و فستقەکەی تێ دەکەین و کودووەکە دەخەینە ناو مەنجەڵیک.

 کوپە ئاوەکە دەکرێتە ناو مەنجەڵەکەوە، واتەژێری کودووکە، تاوەکو لەکاتی کوڵان کودووەکە بەژێری مەنجەڵەکەوە نەلکێت و تامی سووتاویش نەگرێت.

ئێستا سەری مەنجەڵکە دادەخرێت و لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی بۆ ماوەی ٢٥-٣٠ خولەک جێێ دەهێڵین تا دەکوڵێت  و تەواو کوودووەکە نەرم دەبێتەوە.

دەتوانرێت کوودەکە بەچەقۆییەک پاک بکرێتەوە و توێکڵەکەی لاببرێت، یاخود بەتوێکڵەوە قاش بکرێت، ئەم شیرینییە بەساردی و بەگەرمی پێشکەش دەکرێت.  

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!