Find anything you need on Yalla

شێف فلیپ جومعە: دروستکردنی بابا غەنوج

0

چۆنێتی دروستکردنی بابا غەنوج

پێکهاتەکان:

٣ باینجانی قەبارە مامناوەند

١ لیمۆ(تەنها ئاوەکەی بەکاردەهێندرێت)

٢ سیری وردکراو

١ کەوچکی بچوک کەرەوز

١ کەوچکی بچوک کەمون

نیو  کەوچکی بچوک بیبەری تون

٢ کەوچک شیر

خوێ و بیبەر

زەیتی زەییتون

١ هەناری بچوک

چۆنێتی دروستکردنی:

باینجانەکان لە هەموو لایەکەوە کون دەکرێن و لەسەر تەباخ بۆ ماوەی ٨-١٢ خولەک دەبرژێندرێت تا وای لێدێت تویکڵەکەی دەسوتێت و باینجانەکە تامی دوکەڵ وەردەگرێت. دواتریش کە دڵنیابوویت سەرجەم لایەکانی باینجانەکە بە تەواوی برژاوە لەسەر ئاگرەکە لای دەبرێت تا سارد دەبێتەوە.

دواتر لە ناو دەفرێکی قوڵدا سیرە وردکراوەکە و دوو کەوچک زەیتی زەیتوون دەکرێت بەسەریدا و پاشانیش بیبەر و خوێیەکی تێکەڵ دەکرێت.

باینجانە پیشاوەکە دەهێندرێت و دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە سەرجەم توێکڵە سوتاوەکەی لێدەکرێتەوە، چونکە تامەکەی تاڵ دەکات، پاشان باینجانەکە  ورد ورد دەکرێت.

باینجانە وردکراوەکە دەکرێتە ناو دەفرەکەی کە تێکەڵەکەی تێدایە و دواتریش شیر و ئاوی لیمۆکە دەکرێت بەسەریدا. تێبینی ئەوە دەکەیت کە رەنگی تێکەڵەکە دەگۆڕێت و رۆشن دەبێتەوە.

 

دواتر تێکەڵەی باینجانەکە بکەرە ناو خەڵاتی کارەبایی و بە جوانیی تێکەڵ دەبێت و تام وەردەگرێت.

دواتریش بیکەرە نێو دەفرێکەوە و بۆ جوانکاریش دەنکە هەنار بکە بەسەریدا لەگەڵ یەک دوو کەوچک زەیتی زەیتوون.

لەگەڵ نانی تەنوردا پێشکەشی بکە.

بە نۆشی گیانتانبێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!