Find anything you need on Yalla

نانی بەیانی، گرنگترین ژەمى خواردن !!

0

ئامادەکردنی: محمد بایز

خواردنی نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمەکانی ڕۆژ دادەنرێت لە ژیانی هەرتاکێکدا،  بۆ ئەنجامدانی کارو چالاکییەکانی ڕۆژ بەو پەڕی گڕوتین و وزەی پێویست، پشتگوێ خستنی خواردنی نانی بەیانی چەند کاریەگەرییەکی خراپی هەیە لەوانە.

• دڵ

بە پشت بەستن بە توێژینەویەک کەلەلایەن سەنتەری  توێژینەوەی تۆڕی تەندروستی ئەمەریکی جاما وە کراوە ،بەسەپەرشتی دکتور لی کاهیڵ ئەوکەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی دڵیان لە ٢٧% زیاترە بەهۆی گیرانی خوێنەبەرەکان.

• توشبوون بەشەکرە

سکوڵی تەندروستی گشتی هارڤارد دەریخستوە کە لە نێوان ٤٦٢٨٩ کەسدا ئەنجام دراوە بۆ ماوەی شەش ساڵ بەردەوامبووە، ئەو کەسانەی نانی بەیانیان نەخواردووە ئەگەر ی توشبوون بەشەکرە ی جۆری-٢  خۆی لە تینوو بوونی لە ڕادەبەدەر و میزکردن و وشکبوونەوە و دابەزینی بەرچاوی کێشی لەشدا دەبینێتەوە.

• لەبیرچونەوە & ماندووبوون

تیمێکی بەریتانی ١٤٤ کەسیان کرد بە سێ گروپ کەلەشەودا هیچ جۆرە خواردنێکیان نەخوارد، بۆ سەرلە بەیانی گروپی یەکەم ژەمێکی باشیان خوارد ، گروپی دووەم تەنها قاوە ، گروپی سێیەم ‌هیچ خواردنێکیان نەخوارد، سەرنجام گروپی سێیەم لاوازی هزری (لەبیرچونەوە) و شەکەتییەکی بەرچاوی جەستەییان پێوەدیاربوو.

• شێرپەنجە

سەنتەرێكی توێژینەوەی شێرپەنجەلە بەریتانیا دەریانخستووە کەوا کەسانی قەڵەو کەژەمی بەیانیانیان ناخۆن ئەگەری توش بوون بە شێرپەنجە زیاترە.

• چالاکی مێشک و بینایی

لە نێوان دوو گروپ کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ ساڵیدا بووە، دەرکەوەتووە ئەوکەسانەی کەنانی بەیانیان خواردوە کاروچالاکییەکانی مێشک و بیناییان  زۆر چالاکتر بووە بەبەراورد بە گروپەکەی تر.

• سەر ئێشە

توش بوون بە سەرئێشە بە هۆی برسیبوونێکی زۆر ونەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی شەکری پێویست لە خوێندا  و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە هۆی ئەو هۆرمۆنە دەردراوە کە کەمی ڕێژەی شەکری پێویست لە خوێندا ڕێکدەخات، سەرەنجام ژانە سەر و سەرئێشەی توند بە دوای خۆیدا دێنێت.

• هەڵوەرینی قژ

نەخواردنی ژەمی بەیانی دەوڵەمەند بە پڕۆتین و کاربۆهیدرات دەبێتە هۆ ی کەمبوونی پڕۆتینی کیڕاتین کە بەرپرسە لە گەشە و بەهێز بوونی قژ.

• کرداری هەرسکردن و بەوزەکردن

خواردنی نانی بەیانی گڕوتینێکی زیاتر بە گەدە دەدات لە دەستبەرکردنی وزەی پێویست بۆ تەواوی ئەندامەکانی لەش لە کرداری بە وزەکردنی خۆراکدا، گەر هیچ خواردنێک نەبێت دەبێت کالۆری زیاتر بەکاربهێنرێت بۆ هاوسەنگ کردنی وزەی پێویست.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!